سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که ته‌نیا گه‌لی سوریا سه‌باره‌ت به داهاتووی سیاسی به‌شار ئه‌سه‌د بڕیار ده‌ده‌ن.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێگه‌ی هه‌واڵی النشره، بان کی موون وتی: قبووڵکراو نییه که چاره‌نووسی ڕه‌وتی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا به داهاتووی سیاسی سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته‌وه گرێ بدرێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاند که سه‌باره‌ت به داهاتووی به‌شار ئه‌سه‌د، گه‌لی سوریا بڕیار ده‌ده‌ن.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند: حکومه‌تی سوریا پێداگری له سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له پرۆسه‌ی سیاسی ده‌کات و هه‌ندێک وڵاتی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاواش ده‌ڵێن که نابێت له پۆسته‌که‌یدا بمێنێته‌وه.
شایانی ئاماژه‌یه که وڵاتانی ڕۆژئاوا و هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که وه‌ک عه‌ره‌بستان له ده‌ستێوه‌ردانی ئاشکرا له کاروباری سوریا خوازیاری لادانی به‌شاری ئه‌سه‌دن له پۆسته‌که‌ی و هیچ بایه‌خێک به ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی سوریا ناده‌ن.
ڕیاز به‌وه تۆمه‌تبار کراوه که پاڵپشتی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوریا ده‌کات.