جام کوردی:
دیپلۆماتێکی ئه‌ورووپی که به‌م دوایانه له تاران نیشته‌جێ بووه، وته‌یه‌کی نوێی سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه سیاسی و ئه‌منییه‌کانی ناوچه‌که هه‌بوو که ڕه‌نگه ڕووسیا به‌شی کۆتایی ئه‌م گۆڕانکارییانه بنووسێت.
ئه‌م دیپلۆماته‌ی ڕۆژئاوا وتی که ناوچه‌که پاش ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا به‌ره‌و قۆناغێکی دیکه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که له‌م ناوچه‌یه‌دا ڕووداوێکی گرنگتر ڕوو ده‌دات و وڵاتانێکی دیکه له دایک ده‌بن، وڵاتی عه‌له‌وی له سوریا، وڵاتێکی سوننه له نێوان سوریا و عێراق، وڵاتی کوردنشین و وڵاتی شێعه‌ی عێراق.
کاتێک که گه‌ڵاڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌م وه‌بیری ئه‌م دیپلۆماته هێنایه‌وه که وڵاته‌که‌ی گرنگی زۆر به گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که ده‌دات و پێم ڕاگه‌یاند که له‌و کاته‌دا ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، وتی: گه‌ڵاڵه‌ی نوێ به‌ستێنی جێبه‌جێ کردنی گه‌ڵاڵه‌که‌ی پێشوو دابین ده‌کات، به‌ڵام جیاوازی بنه‌ڕه‌تیی له گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی پێشوو هه‌یه که له ناوچه‌کانی باشور و ڕۆژئاوای ئاسیا پێکهاتووه. ئه‌م گه‌ڵاڵه نوێیه له سه‌ر ناوچه‌ی باکوری ڕۆژئاوای ئاسیا کۆده‌بێته‌وه، به‌هاری عه‌ره‌بی وێستگه‌یه‌ک له وێستگه‌کانی گه‌ڵاڵه‌ی مۆحافیزه‌کارانی نوێی ئه‌مریکا بوو، به‌ڵام ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره به‌رده‌وامه له ڕێگاکه‌ی خۆی و تا ئه‌و کاته‌ی که به ئامانجه‌کانی خۆی نه‌گای ناڕاوه‌ستێت.
کاتێک سه‌باره‌ت به شرۆڤه و لێکدانه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی پرسیارم لێکرد، وتی: مه‌به‌ست ئه‌و ماوه‌یه که بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه تێپه‌ڕ ده‌بێت.
پاشان ڕوونیکرده‌وه: دابه‌شبوونی ناوچه‌که به تایبه‌ت عێراق و سوریا سه‌ره‌ڕای دژایه‌تیکردنی له لایه‌ن ئێران و تورکیاوه له ماوه‌یه‌کی نه‌چه‌ندان دوور ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه.
زانیارییه‌کانی ئه‌م دیپلۆماته پیشان ده‌دات که یه‌که‌م که‌س نییه که تێڕوانینێکی وه‌های هه‌یه، سه‌رچاوه جیاوازه‌کان به ده‌یان جار هاوشێوه‌ی ئه‌م زانیارییانه‌یان ڕاگه‌یاندووه و ده‌ڵێن که له پاش ڕێکه‌وتنی نێوان مۆسکۆ و واشنتن که ڕێگاکانی به‌رده‌م ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا له سوریای کرده‌وه، به‌دیهاتنی وه‌ها ڕووداوێک ئه‌گه‌رێکی به‌هێزه.
هه‌ندێک گومانیان له سه‌ر زانیارییه‌کان هه‌یه و ده‌ڵێن که مۆسکۆ ناتوانێت ڕۆڵێکی وه‌های له ناوچه‌که هه‌بێت و هاوپه‌یمانه‌که‌ی واته تاران، تا ئێستا به فه‌رمی و توندی دژایه‌تی خۆیی له گه‌ڵ هه‌ر چه‌شنه دابه‌شکردنی خاکی سوریا و عێراقی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه. به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌کانی ناوچه‌که پێچه‌وانه‌ی یه‌کدییه، له کۆتاییدا دووره که ڕێکه‌وتنێک له نێوان کاراکته‌ره زلهێزه‌کان یان ناوچه‌ییه‌کان ببینین.
ناوچه‌که چه‌ندین کاراکته‌ری سه‌ره‌کی و گه‌وره‌ی هه‌یه که ڕووسیا و ئه‌مریکان، ئه‌م دوو وڵاته به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به خۆیان له سه‌ر ئاستی جیهان هه‌یه، ڕه‌نگه ڕۆژێک ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه یه‌ک بگرنه‌وه، به‌ڵام لانیکه‌م به‌م نزیکانه مسۆگه‌ر نابێت، ئه‌م دوو وڵاته ناکۆکی زۆریان هه‌یه که به سنوره‌کانی ناوچه‌که‌وه نابه‌سترێته‌وه، به‌ڵام ڕه‌نگه گۆڕه‌پانی ململانێی ئه‌وان سنوره‌کانی ناوچه‌که بێت.
لایه‌نی ئیسرائیلی چاودێری وردی گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که ده‌کات، ئه‌گه‌رچی به ئاشکرا ده‌ستێوه‌ردانی دۆخه‌که ناکات به‌ڵام گۆڕانکارییه‌کانی سوریا، عێراق و ناوچه‌ی کوردی پیشان ده‌دات که ئه‌م ڕژێمه‌ش ده‌ستێوه‌ردانه نهێنییه‌کانی به‌و ئاسته گه‌یشتووه که ڕه‌نگه به هه‌ڵوه‌شانه‌وه و دابه‌شکردن بگات و ئه‌مه‌ش ئامانجێکی ستراتژیکه که ئیسرائیل هه‌وڵ ده‌دات له پێناو به‌رده‌وامی به داگیرکاری فه‌ڵه‌ستین، پێی بگات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به هۆکاری مانه‌وه‌ی خۆی له ناوچه‌که ده‌زانێت.
ئه‌گه‌ر تورکیا جیا بکه‌ینه‌وه، ئێران و عه‌ره‌بستان دوو وڵاتی سه‌ره‌کین که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له ناوچه‌که‌دا پێچه‌وانه‌ی یه‌کدین، ئه‌وان سه‌باره‌ت به پرسه‌کانی سیاسی و ئه‌منی تایبه‌ت به ناوچه‌که، تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه. گۆڕانکارییه‌کان، ئاسۆیه‌کی ڕوون له نزیکایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته پیشان نادات. به پێچه‌وانه‌وه پێ ده‌چێت هێڵی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز به‌رده‌وامی هه‌بێت.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که داخوازییه‌کانی دیپلۆماته ئه‌ورووپییه‌که سه‌باره‌ت به نه‌خشه‌ی سیاسی ناوچه‌که چه‌ندان نه‌خرێته چوارچێوه‌ی جێبه‌جێ کردنه‌وه. ئه‌گه‌ر وڵاتانی ناوچه‌که هه‌وڵی ئه‌وه نه‌ده‌ن دید و تێڕوانینی ڕاسته‌قینه‌یان سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ناوچه‌که هه‌بێت، هه‌موو له کایه‌ی گه‌وره‌کاندا نوقم ده‌بن، کایه‌ی شه‌ڕی ساردی نوێ که ده‌توانێت ناوچه‌که به‌ره‌و که‌ش و هه‌وای پێش له شه‌ڕی دووه‌می جیهانی ببات.
نووسه‌ر: محه‌ممه‌د ساڵح سادقیان
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی