جام کوردی – ئیدریس سلێمانی
بانگهێشت کردنی ئێران بۆ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڤییه‌نا پیشان ده‌دات که نه‌یارانی حکومه‌تی سوریا هه‌ستیان به ڕۆڵی کاریگه‌ر و سازێنه‌ری ئێران له پێناو چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌دا کردووه، هه‌ر بۆیه به پێچه‌وانه‌ی کۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌کانی ڕابردوو، کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نا هیواداری زۆرتری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
قه‌یرانی سوریا پێی ناوه‌ته قۆناغێکی نوێ و هه‌وڵه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌ه‌تییه‌کان به ئامانجی کۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه چڕتر بووه‌ته‌وه. به‌شێک له‌م هه‌وڵانه تایبه‌ته به گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سوریا و ده‌ره‌نجامه سیاسییه‌کانی سه‌رکه‌وتن له‌و شه‌ڕه‌دا، به‌ڵام به‌شی گرنگی هه‌وڵه‌کان بۆ ڕاوێژ و دانوستانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی کۆتایی هاتنی یه‌کێک له گه‌وره‌ترین قه‌یرانه‌کانی جیهان له‌م سه‌ده‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌م دانوستان و ڕاوێژانه‌دا، ڕۆژی هه‌ینی 8ی خه‌زه‌ڵوه‌ر و له به‌رده‌وامی دانیشتنی پێشووی ڤییه‌نا که یه‌کی خه‌زه‌ڵوه‌ر به به‌شداری ئه‌مریکا، ڕووسیا، تورکیا و عه‌ره‌بستان به‌ڕێوه‌چوو، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دیکه له ڤییه‌نا به به‌شداری وڵاتانی ئێران، ڕووسیا، ئه‌مریکا، تورکیا، عه‌ره‌بستان، میسر، لۆبنان، قه‌ته‌ر، فه‌رانسه و یه‌کێتی ئه‌ورووپا به‌ڕێوه‌چوو.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، ڕووسیا، تورکیا و عه‌ره‌بستان پێشتر پێکه‌وه وتووێژ و دانوستانیان هه‌بووه. وه‌فدی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م کۆبوونه‌وه‌دا له هه‌ر یه‌ک له محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه، حوسێن ئه‌میر عه‌بدووڵاهیان جێگری عه‌ره‌بی – ئه‌فریقی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، عه‌باس عێراقچی و مه‌جید ته‌خت ڕه‌وانچی جێگرانی دیکه‌ی زه‌ریف پێکهاتووه. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م به‌شداری تارانه له کۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌کانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی. هه‌رچه‌نده کۆبوونه‌وه‌ی پێشووی ڤییه‌نا وه‌ک سه‌رجه‌م کۆبوونه‌وه و دانیشتنه‌کانی دیکه‌ی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا دره‌نجامێکی ئه‌وتۆی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام بانگهێشت کردنی تاران بۆ کۆبوونه‌وه‌که‌ی هه‌ینی هیوایه‌کی نوێی به کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به‌خشیوه تا قه‌یرانی سوریا به چاره‌سه‌ری سیاسی کۆتایی پێ بهێنرێت.
له دانیشتنه‌کانی پێشوو به تایبه‌ت ژنێڤ 1 و 2، ئه‌مریکا و هه‌ندێک له هاوپه‌یمانه‌کانی به تایبه‌ت ڕیاز دژایه‌تی به‌شداری تارانیان ده‌کرد و ئه‌مه‌ش کۆسپ و له‌مپه‌رێکی گه‌وره بوو له پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانه‌که.
شاراوه نییه که یه‌کێک له کاراکته‌ره به‌هێزه‌کانی قه‌یرانی سوریا، کۆماری ئیسلامی ئێرانه و له به‌رچاو نه‌گرتنی ڕۆڵی ئه‌م وڵاته له هه‌ر چاره‌سه‌رێک، ده‌ره‌نجامێکی نابێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریا جه‌ختی له سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ری سیاسی کردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی کاریگه‌ر له‌و قه‌یرانه‌دا له سه‌ر مێزی وتووێژ و دانوستانه‌کان کۆبکاته‌وه.
له‌م پێناوه‌دا پێویسته بڵێین که سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ قه‌یرانی سوریا سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی له خۆ ده‌گرێت: ڕێزلێنان له مافی ڕه‌وای گه‌لی سوریا له پێناو دیاری کردنی چاره‌نووس و چاکسازی وڵات، دژایه‌تی هه‌ر چه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێکی ده‌ره‌کی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وه‌ک ئامرازی گه‌یشتن به ئامانجه سیاسییه‌کان.
به‌م پێیه‌ش، تاران به‌رده‌وام خوازیاری ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست له نێوان لایه‌نه‌کانی شه‌ڕی سوریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه دژی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له سوریا بووه و به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که که‌ش و هه‌وایه‌کی له‌بار بۆ وتووێژی نێوان گرووپ و لایه‌نه‌کانی سوریا بۆ داڕشتنی داهاتووی وڵاته‌که‌یان دابین بکات.
ئه‌وه‌ی که تا ئێستا بووه‌ته ڕێگر له به‌رده‌م به ئاکام گه‌یشتنی هه‌وڵه‌کان، دژایه‌تیکردنی هه‌ندێک وڵاتی وه‌ک عه‌ره‌بستانه له گه‌ڵ چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا، هۆکاره‌که‌شی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه که ڕیاز سیاسه‌تی بنه‌ڕه‌تی خۆی له ناوچه‌که له سه‌ر پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان جێگیر کردووه و به پشت به‌ستن به‌م گرووپانه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات وڵاتانی ڕکابه‌ری خۆی تووشی ناسه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی بکات.
بانگهێشت کردنی فه‌رمی تاران و دانپێدادان به‌م ڕاستییه‌ی که هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌ک تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا به بێ به‌شداری ئێران ده‌ره‌نجامێکی ئه‌وتۆی نابێت له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریکاوه، پیشان ده‌دات که له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌ه‌تی ئه‌م ڕێکه‌وتن و لێک تێگه‌یشتنه له ئارادایه که خاڵی یه‌که‌م و ئه‌وله‌ویاتی سه‌ره‌کی قه‌یرانی سوریا به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کانه و ئه‌مه‌ش به ئاکام ناگات مه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ی که ڕه‌زامه‌ندی وڵاتانێک وه‌ک ئێران مسۆگه‌ر بکرێت که هه‌ر ده‌م له به‌ره‌ی سه‌ره‌کی شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته پێویسته بوترێت که ئانتۆنی بلینکن جێگری وه‌زی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ که‌ناڵی فرانس 24 ڕایگه‌یاند: له هه‌مان سه‌ره‌تاوه ڕوون و ئاشکرا بوو که ڕۆڵی ئێران له وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا پێویسته له به‌رچاو بگیردرێت. به وته‌ی ناوبراو ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سوریا به بێ به‌شداری تاران ئه‌گه‌رێکی دووره. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش پیشان ده‌دات که واشنتن له هه‌مان سه‌ره‌تاوه ئاگاداری پێگه و ڕۆڵی تایبه‌ت و کاریگه‌ری تاران بووه، به‌ڵام له ژێر گوشار و کاریگه‌ری هاوپه‌یمانه‌کانی له ناوچه‌که‌دا ڕێگری له هه‌ر چه‌شنه به‌شدارییه‌کی ئێران له وتووێژ و کۆبوونه‌وه‌کان کردووه و ده‌ره‌نجامه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که ئاڵۆزی و گه‌شه‌سه‌ندنی چالاکی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه‌که‌دا به‌رفراوانتر بووه.
به‌م هۆیه‌شه‌وه ڕاگه‌یاندنی پێویستی به ئێران و بانگهێشت کردنی ئه‌م وڵاته بۆ به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نا ده‌توانێت درگایه‌کی نوێ به ڕووی قه‌یرانی سوریادا بکاته‌وه و هه‌وڵه‌کان و دید و تێڕوانینی توندڕۆوانه‌ی وڵاتانێکی وه‌ک عه‌ره‌بستان پووچه‌ڵ بکاته‌وه که به سیاسه‌ته‌کانی خۆیان نه‌ک ته‌نیا سوریایان کردووه‌ته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ و ئاڵۆزی، که‌چی جیهانیان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و توندووتیژی کردووه‌ته‌وه.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڤییه‌نا ده‌توانێت ده‌رفه‌تێکی گونجاو بۆ بیستنی تێڕوانین و هه‌وڵه ئاشتیخوازانه‌که‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له پێناو چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا بێت. ئه‌وه‌ی که گرنگه ئه‌وه‌یه که قه‌یرانی سوریا کاتێک کۆتایی دێت که وڵاتانی کاریگه‌ر به پێی دیدێکی ڕاست بینییه‌وه و دوور له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان بیر له کۆتایی هێنان به‌م قه‌یرانه بکه‌نه‌وه. به‌شداری تاران له‌م کۆبوونه‌وه و کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌رێنی که ده‌توانێت له قه‌یرانی سوریا هه‌یبێت هیواکانی بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی سیاسی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئێستای جیهان به‌رزتر کردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه وه‌ها قه‌یرانێک به یه‌ک کۆبوونه‌وه و له زه‌مه‌نێکی کورت‌دا به چاره‌سه‌رێکی گونجاو نه‌گات.