کاتێک باسی بازرگانیکردن به ئاژه‌ڵان ده‌کرێت یه‌که‌م شت که به مێشکی مرۆڤ ده‌گات پرسی قاچاخیکردنه به ئاژه‌ڵانه‌وه. هه‌واڵی وه‌ک له ناوچوونی سه‌دان ئاژه‌ڵ له کاتی به‌قاچاخ بردنیان به هۆی گه‌رما و نه‌بوونی ئۆکسیژن یان بردنی هه‌ڵۆ ده‌گمه‌نه‌کانی ئێرانی که به‌ره‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی که‌نداوی فارس ده‌برێن، هه‌واڵه دڵته‌زێنه‌کانی تایبه‌ت به بارودۆخی ئاژه‌ڵانه که بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که له ده‌رفه‌ت و ده‌فرایه‌تییه‌کانی چه‌شنێک له بازرگانی که که‌متر له کۆمه‌ڵگادا ناسراوه، ئاگادار نه‌بین.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی به‌هار نیوز، له ڕاستیدا و له جیهانی ئه‌مڕۆ بازرگانی کردن به ئاژه‌ڵان وه‌ک پیشه‌یه‌کی به‌سوود سه‌یر ده‌کرێت و هه‌ندێک له وڵاتان به که‌ڵک وه‌رگرتن له پۆتانسێڵ و ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئاژه‌ڵان، به‌ده‌ر له دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار و دابین کردنی بازاڕی نوێ، داهاتێکی زۆر بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن. بازرگانی کردن به ئه‌سب، سه‌گی پۆلیس و پێستی هه‌ندێک له ئاژه‌ڵانی دیکه له‌و خاڵانه‌ن که ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م پیشه‌یه له جیهاندا به بایه‌خه‌وه سه‌یر بکرێت. بۆ نموونه له ئه‌ڵمانیا ئه‌م پیشه‌یه زیاتر له 300 هه‌زار هه‌لی کاری دابین کردووه و یه‌ک له سه‌ر سێی تایبه‌ت به چه‌شنه‌کانی که‌ڵک وه‌رگرتنه له سه‌گه‌کان.
ئه‌ڵبه‌ت ئێرانیش ماوه‌یه‌که له پیشه‌ی تایبه‌ت به ئاژه‌ڵان که‌ڵکی وه‌رگرتووه، به‌ڵام وه‌ک پێویست ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئه‌م پیشه‌یه به‌کار نه‌هێنراوه. بۆ نموونه دامه‌زراوه‌ی توێژینه‌وه‌کانی ڕازی به په‌روه‌رده‌کردنی چه‌ندین جۆری مار و دوپشک و به‌رهه‌م هێنانی ده‌رمانی دژ به شێرپه‌نجه و هه‌نارده‌کردنی ئه‌م ده‌رمانانه، داهاتی زۆری بۆ وڵات هه‌بووه. هه‌روه‌ها له‌م دامه‌زراوه‌دا ساڵانه 7 تا 10 هه‌زار ده‌رزی(ئه‌مپووڵ) بۆ هه‌نارده‌کردن به‌رهه‌م دێت. هه‌ر ده‌رزی به 10 سی سی ژاربڕ به 52 دۆلار ده‌فرۆشرێت، به واتایه‌کی دیکه هه‌ر 10 سی سی ژاربڕی به‌رهه‌م هاتوو له لایه‌ن پسپۆڕانی ئێرانی ئه‌وه‌نده‌ی 70 لیتر نه‌وت داهاتی هه‌یه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به لێکدانه‌وه‌یه‌کی ساکار ده‌توانین به‌و ده‌ره‌نجامه بگه‌ین که هه‌ر گره‌م ژاری وشکی مار ئه‌وه‌نده‌ی 680 به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌کراو ده‌توانێت بۆ وڵات داهاتی هه‌بێت. بابه‌تێکی گرنگ که ناتوانین به ئاسانی له به‌رچاوی نه‌گرین.