مه‌رزییه ئه‌فخه‌م وه‌ک یه‌که‌م باڵوێزی ژن له کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستنیشان کرا.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، بڕیاڕه ناوبراو به‌م نزیکانه له مالیزیا وه‌ک باڵوێزی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌و وڵاته ده‌ست به کار ببێت.
ناوبراو که پێشتر یه‌که‌م وته‌بێژی ژن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بووه، له ئێستاشدا نازناوی یه‌که‌م باڵوێزی ژنی له پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێ به‌خشراوه.
وته‌بێژی نوێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ستنیشان کرا
سادق حوسێن جابری ئه‌نساری وه‌ک وته‌بێژی نوێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستنیشان کرا.
ناوبراو پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بووه و بڕیاره له ماوه‌ی داهاتوو چالاکی نوێی خۆی وه‌ک وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ست پێ بکات و به‌مه‌ش ده‌بێته جێگره‌وه‌ی مه‌رزییه ئه‌فخه‌م که وه‌ک باڵوێزی نوێی ئێران له مالیزیا ده‌ستنیشان کراوه.