گرووپی تیرۆریستی داعش له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوو زیاتر له 200 ئه‌ندامی چیچانی و ژماره‌یه‌کی دیکه‌ی له ئه‌ندامانی وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاستی به هۆی جیابوونه‌وه له‌و گرووپه له سێداره داوه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له که‌ناڵی “العالم”، داعش سه‌دان ئه‌ندام چیچانی خۆی پێش هه‌ڵهاتنیان له سێداره داوه.
ماڵپه‌ڕی “ڕووسیا الیوم” ڕۆژی پێنج شه‌ممه له سه‌ر زاری فه‌رمانده‌یه‌کی دابڕاو له داعش به بێ ئاماژه‌دان به ناوه‌که‌ی ڕایگه‌یاند: ئه‌ندامانی چیچانی و وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دابوو که پاش هه‌ڵهاتنیان په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌کانی به‌ره‌ی نوسره، باڵی قاعیده‌ی سوریاوه بکه‌ن که نه‌خشه‌که‌یان ئاشکرا کرا و پێش هه‌ڵهاتنیان ده‌ستبه‌سه‌ر کران و بۆ ناوچه‌ی “العکرشی” له نزیک شاری ڕقه گوازرانه‌وه و پاش له سێداره‌دانیان، ته‌رمه‌کانیان له دۆڵی ناوچه‌ی “الهوته” فڕێ دراوه. پێشتر داعش ته‌رمی قوربانییه‌کانی خۆیی له‌م دۆڵه‌دا ناشتووه. فه‌رمانده دابڕاوه‌که‌ی داعش که به فه‌رمانده‌یه‌کی پله دوو هه‌ژمار ده‌کرا، ڕایگه‌یاند: داعش هه‌روه‌ها له ماوه‌ی ڕابردوو 31 ئه‌ندامی به ڕه‌گه‌ز قهفقازیی له نزیک شاری حه‌له‌ب ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان گولله‌باران کردووه.