فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگری روسی له جۆری ئێرپاس 321، له وڵاتی میسر كه‌وته خواره‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ئاژانسی رۆیته‌رز، ئاراسته‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه، له شاری “شه‌رم ئه‌لشێخ”وه بۆ شاری بهتروسبۆرگی روسی بووه.
ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی روسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و فڕۆكه‌یه كاتژمێر 6:21 ده‌قه به‌كاتی روسیا، له فڕۆكه‌خانه‌ی شه‌رم ئه‌لشێخ ده‌رچووه و دوای 23 ده‌قه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی روسیادا نه‌ماوه.
ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانی روسیا ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ئه‌و فڕۆكه‌یه 217 سه‌رنشین و 7 كارمه‌ندی فڕۆكه‌كه‌ی تێدا بووه و له‌ئێستاشدا چاره‌نووسی سهرهنشینهكانی نادیاره.