به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ورووپی ئاماده‌ی هاوکاری و به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیانن له گه‌ڵ تاران.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، فدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کۆبووه.
پرۆسه‌ی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، قه‌یرانی سوریا و کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نا و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و یه‌کێتی ئه‌ورووپا ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی وتووێژه‌کانی موگرینی و زه‌ریف بووه.
موگرینی ڕاوێژ و ئاڵ و گۆڕی بیر و ڕاکانی له گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی تایبه‌ت به ناوچه‌که به گرنگ ناو برد و ئاماده‌یی یه‌کێتی ئه‌ورووپی ڕاگه‌یاند که سه‌باره‌ت به پرسه هه‌نووکه‌ییه‌کانی ناوچه‌که و جیهان له گه‌ڵ تاران دانوستان و وتووێژ بکات.
ناوبراو به ئاماژه به قه‌یرانی سوریا وتی: ده‌رفه‌تێک له ئارادایه که سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان له ده‌وری یه‌ک مێز کۆببنه‌وه و پرۆسه‌ی سیاسی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێ بکات و یه‌کێتی ئه‌ورووپا وێڕای پشتیوانی له‌م ڕه‌وته، جه‌خت له سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی سوریا ده‌کاته‌وه.
فدریکا موگرینی به ئاماژه به خولی نوێی هاوکارییه‌کان له گه‌ڵ تاران ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ورووپی ئاماده‌ی هاوکاری و به‌هێزترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانیانن له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.