جام کوردی:
ده‌زگای دیپلۆماسی کابینه‌ی یانزه‌یه‌م پاش تێپه‌ڕاندنی دانوستانه ئه‌سته‌م و دژواره‌کانی تایبه‌ت به وزه‌ی ناوه‌کی و گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5، له ئێستادا گۆڕه‌پانی دانوستانی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریای له پێش دایه.
واشنتن وه‌ک سه‌ره‌کیترین لایه‌نی دژ به سوریا پاش پێنج ساڵ دژایه‌تی له گه‌ڵ به‌شداری تاران له دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا، سێ شه‌ممه دانی به‌وه‌دا نا که ڕۆڵی ئێران له چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه‌دا کاریگه‌ری زۆری هه‌یه و تارانی بۆ به‌شداری له کۆنفرانسی ڤییه‌نا بانگهێشت کرد.
ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، فه‌رانسه، ئه‌ڵمانیا، قه‌ته‌ر، عه‌ره‌بستان و تورکیا ڕۆڵی نه‌رێنییان له سه‌رهه‌ڵدان و به‌رده‌وامی قه‌یرانی سوریادا هه‌بووه، پاش پێنج ساڵ خوڵقاندنی قه‌یران که عێراقیشی گرتووه‌ته به‌ر، به ناچاری ڕاستی ئه‌وه‌یان قبووڵ کردووه که پلانه‌کانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شکستی هێناوه و هه‌نگاوه دیپلۆماسییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له پێناو چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که کاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌یه.
به‌رپرسانی ئه‌مریکا ڕۆژی سێ شه‌ممه ڕایانگه‌یاند به فه‌رمی ئێران بۆ وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا بانگهێشت کراوه که بڕیاره له ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا به‌ڕێوه بچێت.
که‌ناڵی ABC سه‌ر له ئێواره‌ی سێ شه‌ممه به گێڕانه‌وه له چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌مریکی که نه‌یانویستووه ناوه‌کانیان بڵاو ببێته‌وه، ڕایگه‌یاند که به‌رپرسانی باڵای واشنتن له ئاکامی دانوستانی درێژخایه‌ن به فه‌رمی داوایان له نوێنه‌رانی ئێران کردووه که به‌شداری خولی نوێی وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا بکه‌ن.
چه‌ندین کاتژمێر پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه، ڕووسیا که به ده‌یان جار هاوده‌نگی خۆی له گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا ڕاگه‌یاندووه، جه‌ختی له سه‌ر وتووێژی سوری – سوری به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان کرده‌وه و به‌شداری تارانی به مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی وتووێژه‌کانی ڤییه‌نا ناو برد.
سرگئی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی ڕابردوو وێڕای ڕه‌خنه له‌و وڵاتانه‌ی که دژایه‌تی به‌شداری ئێران ده‌که‌ن، ڕایگه‌یاند که گرووپی ڕووسیا، ئه‌مریکا، عه‌ره‌بستان و تورکیا به ته‌نیایی توانای چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریای نییه.
ناوبراو وتی: هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئێران و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که له وتووێژه‌کانی ڤییه‌نا بۆ تاوتوێ کردنی قه‌یرانی سوریا به‌شداری بکه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا وێڕای ڕه‌خنه گرتن له دژبه‌رانی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌کانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا، وتی: زۆربه‌ی لایه‌نه‌کان به‌و ڕاستییه گه‌یشتوون که چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه ته‌نیا به شێوازی سیاسی چاره‌سه‌ر ده‌بێت و لایه‌نه‌کانی ڕۆژئاواش که پێشتر گومانیان له سه‌ر ئه‌مه هه‌بوو، له ئێستادا هه‌ستیان به‌وه کردووه که ڕێگایه‌کی دیکه له ئارادا نییه.
پاش بانگهێشتی فه‌رمی ئێران له لایه‌ن واشنتنه‌وه بۆ به‌شداری له کۆنفرانسی ڤییه‌نا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و ڕووسیا سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیدا بیر و ڕایان ئاڵ و گۆڕ کرد، به پێی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا، له‌و وتووێژه‌دا هه‌ر دوو لا وێڕای تاوتوێ کردنی دوا بارودۆخی قه‌یرانه‌که، جه‌ختیان له سه‌ر ده‌ستپێکردنی دانوستانه‌کانی سوری – سوری کرده‌وه و یارمه‌تی و پشتیوانی وڵاتانی ناوچه‌که‌یان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێکی گونجاو له سوریا به پێویست زانی.
ئه‌مه‌ش سێهه‌م وتووێژی تهلهفوونی لاوڕۆڤ و زه‌ریف له حه‌فته‌ی ڕابردوو له سه‌ر قه‌یرانی سوریا بووه.
دیپلۆماسی کۆماری ئیسلامی ئێران له ئێستادا به پلانی به‌شداری له دانوستانه‌کانی ڤییه‌نا و ده‌رفه‌تی نواندنی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی قه‌یرانی سوریا، پێگه‌ی تارانی له به‌ره‌ی دژ به تیرۆریستان‌دا به‌رزتر کردووه‌ته‌وه.
له ئێستادا پاش کارنامه‌ی سه‌رکه‌وتووی کابینه‌ی یانزه‌یه‌م له به ئاکام گه‌یاندنی دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی وزه‌ی ناوه‌کی له نێوان ئێران و وڵاتانی 1+5 به پێی ڕێنماییه‌کانی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هێڵه سوره‌کانی وڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا و جێبه‌جێ کردنی، دۆسیه‌ی سوریا و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ربوونی له سه‌ر مێزی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف و دیپلۆماته‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه تا له ئاکامدا ئارامی و سه‌قامگیری بۆ ئه‌و وڵاته بگه‌ڕێننه‌وه و به چاره‌سه‌ری سیاسی و هاوده‌نگی ناوچه‌یی، پێگه‌ی تاران له بواری نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رزتر بکه‌نه‌وه.
ئیدریس سلێمانی / جام کوردی