جام کوردی:
لایه‌نه‌کانی ناوچه‌که و نێوده‌وڵه‌تی له ئێستادا لایه‌نگری له چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا ده‌که‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌بینین که له‌م ڕۆژانه‌دا وتووێژی زۆر له نێوان لایه‌نه‌کانی کاریگه‌ر له داهاتووی ئه‌م قه‌یرانه له ئارادایه و نوێترینیان سه‌ردانه‌کانی لایه‌نی عۆمانه که به سه‌رکه‌وتووترین نێوه‌ندگێڕی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که تا ئێستا هه‌ژمار ده‌کرێت.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی العرب چاپی له‌نده‌ن، له ئێستادا پێده‌چێت عۆمان ناوبژیوانێکی شیاو بۆ نێوه‌ندگێڕی له نێوان لایه‌نه‌کانی سوریا بێت، ئه‌و وڵاته‌ی که ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتووی له ناوبژیوانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که و چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانه‌کانی هه‌یه و له هه‌مان کاتدا په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزی له گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌که هه‌یه. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش زۆربه‌ی شاره‌زایانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان که عۆمان ئه‌ڵقه‌ی ونبووی قه‌یرانه دژواره‌که‌ی سوریایه که به هاتنی ڕه‌نگه بتوانین هیوایه‌کمان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه هه‌بێت.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته، یوسف بن عه‌له‌وی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عۆمان سه‌ردانی دیمه‌شقی کردووه و هاوڕێ له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا قه‌یرانی ئه‌و وڵاته و دوا پێشهاته‌کانی تاوتوێ کردووه.
چاودێرانی سیاسی هیوایان به‌وه هه‌یه که ئه‌م سه‌ردانه بتوانێت گرێ کوێره‌ی ئه‌سته‌م ترین قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکاته‌وه، به تایبه‌ت که عۆمان په‌یوه‌ندییه‌کی نزیکی له گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له قه‌ته‌ر، ڕووسیا، ئێران و ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌یه و تا ئێستاش ئه‌زموونێکی باڵای له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که‌دا هه‌یه، پێش بینی ده‌کرێت به‌م زووانه عۆمان میواندارێتی له نوێنه‌رانی حکومه‌تی سوریا و گرووپه نه‌یاره‌کانی بکات، هاوکات چاوه‌ڕوان ده‌کرێت بتوانێت به ڕاوێژ و لێکدانه‌وه‌ی داواکاری لایه‌نه‌کانی ناوچه‌که و وڵاتانی زلهێزی کاریگه‌ر له قه‌یرانی سوریا، پێش له ده‌ستپێکردنی قۆناغی ڕاگوزه‌ر، ههنگاوێکی ئه‌رێنی به‌ره‌و پێش ببات. له‌م پێناوه‌شدا به‌رپرسانی جیهانی به تایبه‌ت ئستیفان دی میستو‌را نوێنه‌ری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سوریا له گه‌ڵ به‌رپرسانی عۆمانی کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بووه.
سه‌ردانی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عۆمان بۆ دیمه‌شق له کاتێکدایه که ڕووسیا له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بووه که دڵنیایی به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی سوریا بدات ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌که‌ی به ئامانجی دابین کردنی که‌ش و هه‌وای ده‌ستپێکردنی وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ربوونی سیاسی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌یه، هاوکات به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه که ڕووسیا تا ئه‌و کاته ئاماده‌ی ڕزگاربوونیه‌تی له مه‌ترسی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی، که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تووشی هیچ کێشه و به‌ره‌یه‌ک نه‌بێت و پارێزراو بێت.
لێدوانه‌کانی سرگئی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یی هه‌یه که ڕێگری له هه‌ر چه‌شنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر سوپای ئازاد بکات که له لایه‌ن داعشه‌وه بکرێته سه‌ریان، ئه‌وه پیشان ده‌دات که ده‌روازه‌یه‌کی نوێ به ڕووی قه‌یرانی سوریادا کراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شار ئه‌سه‌د له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ مۆسکۆ هه‌ستی به‌وه کردووه که هیچ ڕێگایه‌کی له به‌رده‌مدا نه‌ماوه به‌ده‌ر له دابین کردنی گۆڕانکاری سیاسی له وڵاته‌که‌ی به ئامانجی تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی چه‌ندین ساڵه‌ی سوریا.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی که له مه‌سقه‌ت ئه‌نجام دراون، پیشان ده‌ده‌ن که کرانه‌وه‌یه‌ک به ڕووی قه‌یرانی سوریا له ئێستادا به‌دی ده‌کرێت به‌و پێیه‌ی که لایه‌نه‌کانی دژبه‌ری چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانه‌که و لایه‌نگرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وان له هه‌ڵوێسته‌کانیان نه‌رمییان نواندووه.
سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی یوسف بن عه‌له‌وی بۆ دیمه‌شق، هه‌واڵده‌ری سانا، هه‌واڵده‌ری فه‌رمی حکومه‌تی سوریا ڕایگه‌یاند که هه‌ر دوو لا له کۆبوونه‌وه‌کاندا سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی ئێستای ناوچه‌که به تایبه‌ت شه‌ڕی دژ به تیرۆر له سوریا و پێشنیاره ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه بیر و ڕایان ئاڵ و گۆڕ کردووه.
سه‌ردانه‌که‌ی بن عه‌له‌وی له وه‌ڵامی سه‌ردانه‌که‌ی پێشووی وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا بۆ عۆمان بووه. له‌م سه‌ردانه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عۆمان به ده‌ر له سه‌رۆک کۆماری سوریا له گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش دوا بارودۆخی قه‌یرانی سوریای تاوتوێ کرد.
مه‌سقه‌ت له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو میواندارێتیی له کۆبوونه‌وه فه‌رمی و نافه‌رمییه‌کانی لایه‌نه‌کانی کاریگه‌ر له دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران کردووه که له ئاکامدا به ڕێکه‌وتنی نێوان تاران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 گه‌یشت، له ئێستاشدا زۆربه‌ی شاره‌زایان و پسپۆڕانی سیاسی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ن، هاوشێوه‌ی ئه‌و کۆبوونه‌وه و چاوپێکه‌وتنانه سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی سوریاش به‌ڕێوه ببرێت و قه‌یرانی ئه‌و وڵاته‌ش به‌ره‌و کۆتایی بچێت.
پایته‌ختی عۆمان سه‌باره‌ت به قه‌یرانی یه‌مه‌نیش چه‌ندین کۆبوونه‌وه و دانوستانی به‌خۆوه بینیوه که تێیدا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری یه‌مه‌ن و نوێنه‌ری حه‌وسییه‌کان و به‌رپرسانی ئه‌مریکی به‌شدارییان هه‌بووه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی دیپلۆماسی ئێرانی
وه‌رگێڕان: جام کوردی / ئیدریس سلێمانی