زبیگنیۆ برژێنسکی ڕاوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا ڕوونیکرده‌وه: قه‌یرانه‌کان له کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ڕوویان له زیادبوون کردووه و به‌ڵگه‌کان ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و ناوچانه‌ش که له ئێستادا تووشی قه‌یران نه‌بوونه، به‌م زووانه قه‌یران به‌رۆکیان ده‌گرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، برژێنسکی له وتووێژی له گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌کانی ستراتژیک و نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: جیهان له گه‌ڵ قه‌یرانێکی گشتگیر و هه‌مه لایه‌نه ڕووبه‌ڕوویه، که قه‌یرانی سیاسی، ئابوری، مه‌زهه‌بی و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی له خۆ ده‌گرێت.
ناوبراو وتی: ئێمه به درێژایی مێژوو له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا کێشه و قه‌یرانمان هه‌بووه، به‌ڵام له ئێستادا ڕێژه و ئاستی قه‌یرانه‌کان ڕوویان له زیادبوون کردووه.
برژێنسکی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به گه‌شه‌کردنی بیر و بڕوای ته‌کفیری دا و وتی: ئه‌م قه‌یرانانه به خێرایی ڕوو ده‌ده‌ن و زۆر توندڕۆوانه و له ناکاو خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و ئه‌وانه‌ش که کرده‌وه‌ی وه‌ها ده‌خوڵقێنن خوازیاری ئه‌وه‌ن که کاریگه‌ری سه‌رسوڕهێنه‌ریان هه‌بێت و بۆ ئه‌مه‌ش کرده‌وه‌ی نامرۆڤانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ڕاوێژکاری پێشووتری ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا له درێژه‌دا وتی: ئێمه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستمان له پێشه که وه‌ک شه‌ڕه‌کانی 30 ساڵه له لێواری ته‌قینه‌وه‌دایه، ئه‌گه‌رچی ئێمه به‌شێک له پێکدادانه‌کان نین، به‌ڵام له ساڵانی ڕابردوو به هۆی هه‌ندێک هه‌نگاوی کردارییه‌وه، خۆمان خستووه‌ته گۆڕه‌پانی قه‌یرانه‌کان.