به‌پێی هه‌واڵی جام کوردی، هێزێكی ئه‌منی لوبنانی شازاده‌یه‌كی سعودی ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه به‌نیاز بووه بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ر كه بریتییه له حه‌پی كۆری “كه‌پتاگۆن” و بڕێك كۆكایین، به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی خۆی به‌ره‌و سعودییه ببات.
میدیاكانی لوبنان بڵاویان كرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شازاده‌یه‌كی سعودیان ده‌ستگیركردووه به‌ناوی “عه‌بدولمحسن بن وه‌لید ئال سعود”، دوای ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ماده‌ی هۆشبه‌ر كه نزیكه‌ی دوو تۆن ده‌بوو له 32 كارتۆن و 8 جانتا هه‌ڵگیرابوو، له فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی باركردبوو”.
راسته‌وخۆ دوای ده‌ستگیركردنی، ئه‌میره سعودییه‌كه ره‌وانه‌ی دادگای گشتی له جه‌به‌ل لوبنان ده‌كه‌ن و ده‌ستده‌كرێت به لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆی و چوار هاوڕێكه‌یدا.
پێش ده‌ستگیركردنی، فڕۆكه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌میره سعودییه‌كه له ئاماده‌كاریدا بووه بۆ هه‌ڵفڕین، به‌ڵام پێش هه‌ڵفڕینی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه راده‌گیرێت و ده‌ستده‌گیرێت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كارتۆندا كه ناوی شازاده سعودییه‌كه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش رایگه‌یاندووه، پرۆسه‌ی به‌قاچاغبردنی ماده هۆشبه‌ره‌كان و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی له فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یروتی نێوده‌وڵه‌تی گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن بووه.