ئه‌حمه‌د داوودئوغلوو سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌یکه به‌بێ تورکیا ڕێگا چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانی سووریا له ئارادا نییه، وتی: وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕووسیا، توورکیا و عه‌ره‌بستان هه‌ینی و بۆ وتووێژ له‌مباره‌وه کۆ ده‌بنه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی داوودئوغلوو ئه‌م بابه‌ته‌ی له وتووێژ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنی “ئا هه‌واڵ و ئا تی ڤی” که ڕاسته‌وخۆ و هاوکات له‌م که‌ناڵانه‌وه بڵاو کرایه‌وه، سه‌باره‌ت به‌وه‌یکه ده‌وترێت تورکیا له مه‌سه‌له‌ی سووریادا که‌وتۆته په‌راوێز و ڕۆڵی سه‌ره‌کی ئێران و ڕووسیا و ئه‌مریکا ده‌یگێڕن، به‌و جۆره وه‌ڵامی دایه‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا وتی: ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌مجۆره ده‌ڵێن، بێ خه‌به‌رن و ئاگایان له دۆخه‌که نییه، حه‌فته‌ی ڕابردوو وڵاتانی تورکیا، ڕووسیا، ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان له ڤییه‌ن ڕێگا چاره‌سه‌رێکی چوارلایه‌نه‌یان ده‌ست پێ‌کرد، چه‌ند کاتژمێر پێشتر فه‌ره‌یدوون سینسیرلی ئوغلوو وه‌زیری ده‌ره‌وه ڕۆشتۆته پاریس تا له دانیشتنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 9 وڵاتی سه‌ره‌کی ئه‌ندامی وڵاتانی دۆستی سووریا (دوژمنانی سووریا) به‌شداری بکات. ڕه‌نگه هه‌ینی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ش وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئێران، ڕووسیا، توورکیا و عه‌ره‌بستان هه‌ینی کۆبوونه‌وه‌یان هه‌بێت.
داوودئوغلوو له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که ئایا ده‌کرێ مه‌سه‌له‌ی سووریا به‌بێ تورکیا چاره‌سه‌ر بکرێت؟ وتی: ئه‌گه‌ر وه‌ها پرۆسه‌یه‌ک ئه‌نجامی ببایه، به‌شار ئه‌سه‌د ئێستا ده‌یتوانی هه‌مووی سووریا کۆنتڕۆڵ بکات، به‌بێ تورکیا ڕێپێنه‌دراوه، چونکه تورکیا 911 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه، تورکیا چاره‌نووسی سنووره‌کانی خۆی ناداته ده‌ست وڵاتانی دیکه، ئێمه ڕاشکاوانه ئه‌مه‌مان بۆ ڕووسیا و ئه‌مریکا ڕاگوێز کردووه.
داوودئوغلوو وتی: ئێمه هوشدارمان داوه که هێزه‌کانی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی سووریا PYD نابێ ڕه‌خنه بکه‌ن ڕۆژهه‌ڵاتی ڕۆباری فورات و ئه‌گه‌ر ئه‌م سنووره ببه‌زێت، تورکیا ده‌ستێوه‌ردان و کاردانه‌وه‌ی ده‌بێ و تا ئێستاش دوو جاران PYDمان به‌م بۆنه‌وه کردۆته ئامانج، کۆپته‌ری سووریامان ساڵی ڕابردوو له سنووردا هێنایه خواره‌وه و ئه‌و فڕۆکه بێ فڕۆکهوانهکانهی که تا ئێستا سنووره‌کانیان تێپه‌ڕاندووه، بوونه‌ته ئامانجمان، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به‌بێ تورکیا ئه‌م قه‌یرانه‌ی سووریا هیچ چاره‌سه‌رێکی نابێت.