بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆببێته‌وه‌و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌که‌ش ده‌ڵێت: پێده‌چێت دانیشتنی ئایندهی نوێنه‌ران له‌باره‌ی كۆتا پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2016 ی عیراقه‌وه بێت، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه.
به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر لیستی سه‌وز به PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئهنجامبداتو پێده‌چێت بۆ تاوتوێکردنی كۆتا پرۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2016 ی عیراق بێت که له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ندكراوه‌و ئێستا ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كراوه.
وتیشی: پێشبینی ده‌كه‌م پێش هاتنی سه‌ری ساڵ، بودجه‌ی ساڵی 2016 ی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ند بكرێت.