جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home دسته‌بندی نشده

گەورەترین كۆچی مێژوویی كرێكاران ‌

تشرینی یه‌كه‌م 25, 2015
in دسته‌بندی نشده
A A
0

فه‌یسه‌ڵ عه‌لی‌

RelatedPosts

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324

چینییەكان هەموو ساڵێك بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ یان دەستپێكی ساڵی نوێی مانگی ئاهەنگ دەگێڕن، سەدان ملیۆن چینی بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك بۆ ئاهەنگ گێڕان لەگەڵ خێزان‌و كەسوكاریان دەگەڕێنەوە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان، ئەم گەڕانەوەیە بۆ ناو كەسوكار لەو ماوە كورتەدا بەگەورەترین پڕۆسەی گواستنەوەی كرێكاران لەجیهان دادەنرێت، كە وێستەگەكانی شەمەندۆفێر، پاس، فڕۆكەخانەو رێگە خێراكان قەرەباڵغییەكی ئێجگار گەورە بەخۆیەوە دەبینێت، ئەم پڕۆسەیە تاڕادەیەك هەندێك شاری گەورەی چین چۆڵ دەكات بۆ ئەوەی ژیان بۆ گوندەكان بگێڕێتەوە، كە شوێنی نیشتەجێبوونی زۆربەی ئەوانەن كە ئێستا لەشارەكاندا كار دەكەن.

گەورەترین گواستنەوە لەجیهاندا

بەپێی ئاماری هاتوچۆكاران لەو ماوەیەدا، ژمارەی ئەو گواستنەوەیانە لەژمارەی دانیشتووانی چین زیاترە، وا مەزندە دەكرێت، كە كەسێك لەو ماوەیەدا لانی كەم سێ گەشت دەكات، بێگومان ئەستەمە پێشبینی ئەوە بكەیت كە چۆن دەتوانرێ لەماوەی چەند هەفتەیەكدا ئیدارەی زیاتر لەیەك ملیار گەشت بكرێت. كە ژمارەی ئەوانەی لەیەك رۆژدا گەشت دەكەن نزیكەی هەشتا ملیۆن كەسە.

گەورەترین گواستنەوە لەجیهاندا رەنگدانەوەی گەورەترین كۆچی كرێكارانە، كە لەمێژووی مرۆیی سەردەمی نوێدا روویداوە، ئەویش خۆی لەكۆچی چینییە لادێیەكاندا دەبینێتەوە كە بۆ بەدەستهێنانی دەرفەتێكی باشتری كارو داهات‌و ژیانێكی باشتر ناوچەكانی خۆیان بەجێدەهێڵن. لەوكاتەی ریفۆرمە ئابوورییەكانی چین لەسەر دەستی دینگ چیاو بینگ سەرۆكی چین دەستی پێكرد، كە هەوڵیدا ئابووریی چین لەئابووریی كۆمۆنیستییەوە بۆ ئابوورییەك كە پشت بەڕێساكانی بازاڕ ببەستێت بگۆڕێت، هاوكاتیش رەوشی سیاسی‌و ئابووریی چینیش پەرەپێبدات تا ئابووریی چین لەئابووریی كشتوكاڵییەوە بۆ ئابووریی پیشەسازی بگۆڕێت، بەوەش سەدان ملیۆن دەرفەتی كار لەشارە گەورەكانی چین رەخساند، بەوەش گەورەترین كۆچی كرێكاران لەجیهان دەستیپێكرد، كە گوندەكانی چینی لەگەنج چۆڵ كرد، گەنج شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیانیان گۆڕی بۆ شارەكان، بەئاستیك بوو كە شارەكانی چین لەڕێی ئەو كۆچبەرانەی گوندەكانەوە گەشەیان كرد، بەجۆرێك ئەو كۆچبەرانە زۆرینەی رەهای دانیشتووانی شارەكانیان پێكدەهێنا.

جیاوازیی داهاتی نێوان شارو گوندەكان

كۆچی ناوخۆیی كرێكارانی چین، جێهێشتنی كێڵگەو مەزراكانیان بوو بۆ ناوچە شارنشینەكان تاچالاكی غەیرە كشتوكاڵی بكەن، ئەو كرێكارانە بوونە بەشێكی سەرەكی هێزی كاری پیشەسازیی دەوڵەت، هەروەها بەشداریی كارایان لە پەیداكردنی سامانی نوێی چیندا كرد، ئاستی داهاتی نیشتەجێبووانی گوندەكانیان لەڕێی تەحویلكردنی بەشێكی داهاتەكانیان بۆ كەسوكاریان، وێڕای ئەوەی بەشداریی لەپەرەسەندن‌و گەشەپێدانی ناوچە گوندنشین‌و شارنشینەكاندا كردو بەشێوەیەكی گشتی ئاستی شارنشینی دەوڵەتیان بەرزكردەوە. ئەمەش بەجۆرێك بەڕێژەیی ئاستی جیاوازیی داهاتی نێوان شارو گوندەكانی دوای ئەو كۆچەی كرێكاران كەم كردەوە، كە ناوچە گوندنشینەكان سوودیان لەدەستهاتی گەشەی شارەكان لەڕێی ئەوەی كرێكاران بۆ كەسوكاریان تەحویلیان دەكرد، بینی.

ستراتیجیەتی پیشەسازییكردنی چین لەسەرەتادا دووچاری كەمی دەستیكاری پێویست لەناوچە پیشەسازییەكاندا بووەوە، ئەوەش ناچاریكرد سستمی كۆچكردن‌و نیشتەجێبوون ئازاد بكات، كە بە هۆكۆ ناسراوە، باشی ئەم سستمە بۆ سنوورداركردنی رەوتی كۆچی ناوخۆیی لە گوندەكانەوە بۆ شارەكان دەگەڕێتەوە، بەشێوەیەكی گشتی كۆچ لەچین بەدیارترین شێوەكانی كۆچی رێكخراو لەجیهان دادەنرێت، ئەو كەسەی دەیەوێت شوێنی نیشتەجێبوونی لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر بگۆڕێت، دەبێ بەپێی سستمی هۆكۆ رەزامەندی دەسەڵاتی ناوخۆیی وەربگرێت، جا ئەو كۆچكردنە هەمیشەیی یان كاتی بێت، بەپێی یاسا، هەركەسێك لەشوێنێك جیاواز لەشوێنی نیشتەجێبوونی بۆ ماوەی زیاتر لەسێ رۆژ بمێنێتەوە، دەبێ ناوی خۆی لای پۆلیس تۆمار بكات‌و داواكاری بۆ وەرگرتنی نیشتەجێبوونی كاتی پێشكەش بكات.

سیستمی هۆكۆ

گواستنەوە لەناو شار یان گوند رەزامەندی دەسەڵاتی ناوێت، بەڵام گواستنەوە لەسنووری نیشتەجێبوونی بۆ ناوچەیەكی تر، رەزامەندیی رەسمی لەدەزگا ئەمنییەكان دەوێت، دەبێ هۆكاری گواستنەوەكەی قەناعەت بەدەسەڵات بكات، تا بتوانێ رەزامەندییان بەدەست بهێنێت، بۆ ئەوەی ئەوە بەدروستی جێبەجێبكرێت، چین پەیڕەوی سستمی پاسپۆرتی ناوخۆیی دەكات، تا رێگە لەكۆچی زۆری گوندنیشینان بۆ شارەكان بگرێت، هەروەها تا بتوانێ كۆنترۆڵی ئەو خزمەتگوزارییانەی دەوڵەت پێشكەش بەنیشتەجێبووانی دەكات، بكات.

ئەوەی لەگوندەوە بەرەو شارەكان كۆچ دەكات، رەزامەندیی نیشتەجێبوونی كاتی كاركردنی پێ دەدرێت، ئەو رەزامەندییە مافی بەدەستهێنانی زۆر ماف‌و دەستكەوتی پێنا بەخشێت، بەڵكو ئەو ماف‌و سوودانە بەتوێژێكی سنوورداری كۆچەریان دەدرێت، لەوانە، دەوڵەمەندەكان، ئەو كۆچەریانەی ئاستی خوێندنیان بەرزە، ئەوانەن كە بەپێی سستمی هۆكۆ كۆچیان كردوە، سەبارەت بەشێوەكانی تری گواستنەوە، بەكۆچ دانانرێت، بەڵكو ناوی دانیشتوانی (معەوەم floating population) لێنراوە، ئەمانە رێگەی مانەوەی بەردەوامیان پێنادرێت.

توێژینەوەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ژمارەیەكی زۆر كۆچ دەكەن‌و بەشێوەیەكی غەیرە رەسمی كاریان پێدەكرێت، ئەمانە لەو مافانە بێبەشن كە كەسێكی شاری هەیەتی، وەك مافی خزمەتگوزاری نیشتەجێبوون‌و خوێندن‌و تەندروستی‌و هی تریش، كە حكومەت بەدانیشتووانی ئەسڵی شارەكانی دەدات. بۆ نمونە، نووسینگەی نێودەوڵەتیی كار، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، (٤٠%)ی ئەو كرێكارانە بەڕەسمی كۆچیان كردوە، واتە (٦٠%) كرێكاران بەغەیرە رەسمی بەبێ وەرگرتنی رەزامەندی لەدەسەڵات كۆچیان كردوەو كاردەكەن، ئەمەش واتە ئەو ژمارە رەسمییانەی لەسەر رەوتی كۆچكردنی گەورە لەچین راگەیندراوە زۆر كەمترە لەژمارەی راستەقینەی كۆچەریان، چونكە ژمارەی ئەوانەی بەغەیرە رەسمی كۆچیان كردوە لەئامارە رەسمییەكانی حكومەتدا دەرناكەوێت.

دروشمی (لەچین بەرهەمهێنرا)

كۆچی ناوخۆیی كرێكاران سوودی زۆری هەبوو، چ لەسەر ئاستی گەشی ئابووریی ناوخۆیی یان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئەو كۆچكردنە یارمەتی كەمكردنەوەی هەژاری ناوچە گوندنشینەكانیداو ئاستی داهات‌و گوزەرانیانی بەرزكردەوە، هەروەها جیاوازی داهاتی نێوان شارو گوندەكانی كەمكردەوە، كرێكاری كۆچەری لەشوێنی نوێی كارەكەی كرێی مانگانەكەی یەكسانە بەكرێی یەك ساڵی شوێنە بنەڕەتییەكەی، زیاد لەوەش كرێكاری كۆچەری دەرفەتی سەعاتی كاری زێدەشی هەیە، ئەمەش داهات‌و تەحویلكردنی‌و پاشەكەوتەكانی بۆ شوێنی بنەڕەتییەكەی زیاد دەكات.

بەپێی ئاماری دانیشتووانی ساڵی ٢٠٠٠، (١٣١) ملیۆن كەس لەدەرەوەی شوێنی بنەڕەتییان نیشتەجێبوونە، مەزندە دەكرێت كە (١٢٠) ملیۆنی ئەوانە لەناوچە گوندنشینەكانەوە هاتبن، لەوانە (١٠٠) ملیۆنیان بەرەو شارەكان كۆچیان كردوە، بەكۆتایی ساڵی ٢٠٠٩ نزیكەی (٢٣٠) ملیۆن كرێكار لەگوندەكانەوە كۆچیان كردوە، پار ساڵیش ٢٠١٤، نووسینگەی نەتەوەیی بۆ ئامار، ژمارەی كرێكارانی دەرەوەی شوێن نیشتەجێبوونی بنەڕەتی بۆ ماوەی شەش مانگ بەلانیكەمی (٢٧٨) ملیۆن كرێكار مەزندە كردوە، زیاد لەوەش پێشبێنی ئەوەشی كردوە، كە لەماوەی (٢٠) ساڵی داهاتوودا، شارەكانی چین نزیكەی (٣٠٠) ملیۆن كۆچەر لەناوچە گوندنشینەكانەوە لەخۆ بگرێت، بەتێكڕای ساڵانەی (١٠) ملیۆن كرێكار. ئەم رەوتە زۆر گەورەیەی كۆچكردن، هۆكاری بڵاوبوونەوەی دروشمی (لەچین بەرهەمهێنرا) لەهەموو جیهان.

خاڵی لویس بۆ گۆڕان

ئەمڕۆ وەك ئاماژەكان دەریدەخەن، ئەو ژمارەی كۆچەریانە بۆ شارەكان لەپاشەكشێدایە، كە هاوكات باشبوونی جۆری كرێكاران‌و زیادبوونی خواستی كرێی بەرز، ئێستا ئاماژە بۆ ئەوە دەكرێت كە زەمەنی دەستی كاری هەرزان كۆتایی پێهاتبێت، واتە لەئایندەدا خواست لەسەر كرێكاران رووی لەكەمبوون دەكات، بەدوایشیدا كۆچكردنیش كەم دەكات. ئەم پێشبینییە پاشەكشێی ئێستای رێژەی گەشەی ئابووریی چین پشتڕاست دەكاتەوە، یان ئەوەی پێی دەوترێت كە ئابووریی چین چۆتە رەوشی نوێی سروشتیی خۆیەوە. تاڕادەیەك كرێ لەگوندو شارەكان لێكتر نزیك دەبێتەوە، ئەوەش كاریگەریی نەرێنی لەسەر قازانجی كۆمپانیاكان دەكات‌و تێچوونەكانیان بەرز دەكاتەوە، ئاستی كێبڕكێكاریشیان نزم دەكاتەوە. ئەم رەوشە لە ئەدەبیاتی گەشەپێدانی ئابوورییدا بەخاڵی لویس بۆ گۆڕان ناسراوە، كە رەوشی بازاڕی كار دەگۆڕێت بۆ كەمكردنی رێژەی زێدەی دەستی كار لەبازاڕو دەستپێكردنی رێژەی كرێ بەرەو هەڵكشان، ئەمەش نیشانەی دەستپێكردنی پاشەكشێی ئەو كۆچكردنە هەرە گەورەیەیە كە دەوڵەتی چین لەمیانی ئەو چەند دەیەی رابردوودا بەخۆیەوە دیویەتی.

Tags: ئێرانبازرگانیپزیشکته‌ندروستیجام کوردیدوکتۆر جام کوردی یه‌که‌مین گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستانگه‌شت و گه‌شتیاریگۆڤارهاورده‌کاریهه‌رێمی کوردستانهه‌نارده‌کاریهه‌واڵه‌کان
Previous Post

ئێران داوا لە ئۆپیك دەكات بڕی بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكاتەوە

Next Post

عیراق؛ نوێنه‌ران بودجه‌ی 2016 تاوتوێ ده‌کات

RelatedPosts

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک
دسته‌بندی نشده

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک

شوبات 25, 2025
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328

ته‌مموز 18, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324

حوزه‌یران 20, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 323
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 323

حوزه‌یران 12, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 322
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 322

حوزه‌یران 7, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 321
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 321

حوزه‌یران 2, 2023
Next Post

عیراق؛ نوێنه‌ران بودجه‌ی 2016 تاوتوێ ده‌کات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020