سه‌رۆک کۆماری تورکیا له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیدا له گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه‌کانی دژ به تیرۆریستان له سوریا هۆشداری دا.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له سکای نیوز، ناوبراو له‌و وتووێژه‌دا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا ده‌ربڕی و له ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێکی نوێی ئاواره‌کان له‌و وڵاته‌دا هۆشداری دا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: هێرشه ئاسمانییه‌کان بۆ سه‌ر شاری حه‌له‌ب و ناوچه‌کانی دیکه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلێکی دیکه‌ی ئاواره‌بوون له سوریا.
هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاندووه که له‌و وتووێژه‌دا، ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی به‌شاری ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا بۆ مۆسکۆ له گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین وتووێژی کردووه.