سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و قۆناغی پاش گه‌مارۆکان، ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له نامه‌یه‌کدا بۆ دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆمار داوایان کردووه شوێنگری هه‌مه‌لایه‌نه بۆ خۆڕاگری ئابوری، به‌هێزکردنی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی، ڕێگری له هاورده‌کردنی به‌لێشاو و هه‌ر چه‌شنه هاورده‌کردنێک له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بکرێت.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی چه‌ندین ڕێنمایی گرنگیان ڕاگه‌یاندووه.
له به‌شی کۆتایی ئه‌و نامه‌یه‌دا هاتووه: ” له کۆتاییدا وه‌ک چۆن له کۆبوونه‌وه‌کاندا به به‌ڕێزتان و به‌رپرسانی دیکه‌ی حکومیم وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه و له کۆبوونه‌وه گشتییه‌کاندا له گه‌ڵ خه‌ڵکدا باسم کردووه، هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ و سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هه‌ر چه‌نده به پێی ئه‌و زوڵمه و مسۆگه‌ربوونی مافه ڕه‌واکانی گه‌لی ئێران، کارێکی پێویسته، به‌ڵام کرانه‌وه‌ی ئابوری و باشتربوونی ڕه‌وشی ژیان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کان به‌ده‌ر له ڕێگای شوێنگری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خۆڕاگری ئابوری به‌دی ناکرێت. هیوامان هه‌یه که چاودێری بکرێت و ئه‌م ئامانجه به هه‌موو هێزێکه‌وه به‌دواداچوونی بۆ بکرێت و به تایبه‌ت هه‌وڵی به‌هێزترکردنی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی بدرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش دۆخه‌که چاودێری بکه‌ن که پاش هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان نه‌بێته هاورده‌کردنی به‌لێشاوی کاڵا و به تایبه‌ت ڕێگری له هه‌ر چه‌شنه هاورده‌کردنێک له ئه‌مریکاوه بکرێت “.