ماڵپه‌ڕی ” رای الیوم ” له شرۆڤه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا بۆ مۆسکۆ ڕایگه‌یاندووه: ئه‌م سه‌ردانه له‌ناکاوه هه‌ڵگری چه‌ندین په‌یامی گرنگه بۆ وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، رای الیوم ڕایگه‌یاندووه: سه‌ردانی له‌ناکاو و ڕانه‌گه‌ێندراوی سه‌رۆک کۆماری سوریا بۆ مۆسکۆ هه‌ڵگری چه‌ندین په‌یامی گرنگه، گرنگترینی په‌یامه‌کان ئه‌وه‌یه که به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا له‌م ڕۆژانه‌دا به بێ هیچ کێشه‌یه‌ک ده‌توانێت سه‌ردانی ده‌ره‌وه بکات، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به پێی لێدوانی هه‌ندێک له شاره‌زایانی کاروباری سیاسی، ئه‌م سه‌ردانه به بێ ڕیکه‌وتنی نهێنی مۆسکۆ و واشنتن نه‌بووه.
دیمێتری پسکۆف وته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ڕووسیا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند که پوتین له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د کۆبووه‌ته‌وه.
که‌ناڵی ڕووسیا الیوم وته‌کانی پسکۆفی بڵاو کرده‌وه که ڕایگه‌یاندووه سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا و هاوتا سورییه‌که‌ی سه‌باره‌ت به هێرشه ئاسمانییه‌کانی مۆسکۆ له خاکی ئه‌و وڵاته وت‌ووێژیان کردووه.
پسکۆف له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: ژه‌ماره‌یه‌ک له گه‌وره به‌رپرسانی ڕووسیا له‌و کۆبوونه‌وه و دانوستانه‌دا به‌شدارییان کردووه و هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی سوپای سوریا و هاوکاری سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر وت‌ووێژیان کردووه، هاوکات پوتین زانیاری ته‌واوی سه‌باره‌ت به دوا گۆڕانکارییه‌کانی قه‌یرانی سوریا پێ گه‌یشتووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا به هۆی یارمه‌تیدانی وڵاته‌که‌ی له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستان، سوپاسی سه‌رۆک کۆماری ڕووسیای کرد و جه‌ختی کرده‌وه که ده‌ستێوه‌ردانی مۆسکۆ له‌و شه‌ڕه‌دا ڕێگری له درێژه‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندی تیرۆر ده‌کات.
له‌و کۆبوونه‌وه‌دا ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ر بڕیاری پوتین و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا نه‌ده‌بوو، چالاکی تیرۆریستان و گرووپه ته‌کفیرییه‌کان له ناوچه‌که‌دا به‌ره‌و ئاقارێکی دیکه‌دا ده‌ڕۆیشت.
رای الیوم ڕایگه‌یاند: خاڵی گرنگ سه‌باره‌ت به‌و کۆبوونه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که ڕووسیا ئه‌و په‌یامه‌ی به جیهانیان ڕاگه‌یاندووه که بارودۆخی سوریا به‌راورد به پێنج ساڵی ڕابردوو تووشی گۆڕانکاری بووه.
رای الیوم له کۆتاییدا ده‌نووسێت: ئه‌م سه‌ردانه له کاتێکدا بوو که ڕووسیا به‌شداری سه‌ربازی خۆی له سوریا به 25 هه‌زار هێزی نوێ به‌هێزتر کردووه، ئه‌و هێزانه له ئێستادا سه‌رقاڵی خۆئاماده‌کردنن به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرشێکی به‌ربڵاو بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی که له کۆنتڕۆڵی تیرۆریستان دایه و هه‌بوونی ئه‌م ژماره‌یه له هێزه‌کانی ڕووسیا له سوریا خۆی ده‌توانێت په‌یامی گرنگی به دواوه بێت.