سه‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری و ده‌رمانی موعته‌زیدی کرماشان هه‌واڵی نۆژه‌نکردنه‌وه و ته‌یارکردنی چوار ژووری نه‌شته‌رکاری ئه‌م نه‌خۆشخانه‌ی به ده‌کارکردنی نوێترین ده‌زگا و که‌رسته‌کانی جیهان (مانیتۆرینگ به ئینته‌رنێت و سیسته‌می ئسکایپ) ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی سه‌عید کازمی وتی: ئه‌م چوار ژووره ته‌یار به سیسته‌می مانیتۆرینگ له ژێر سیسته‌می ئینته‌رنێت و سیسته‌می ئسکایپن. واته ده‌کرێ له دوورترین شوێنه‌کانی جیهانه‌وه نه‌شته‌رکاری ئه‌نجامدراو ببینرێت و چاوه‌دێری له‌سه‌ر بکرێت.
ناوبراو درێژه‌ی دا: له چراکانی ژووره‌کاندا کامێرای وه‌ها دانراوه که هه‌مووی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌شته‌رکاری و بۆشایی ژووره‌کان ده‌بینن و به‌پێی هه‌بوونی ئینته‌رنێت، توانای بڵاوکردنه‌وه‌ی فیلمه‌کان له‌هه‌موو شوێنێک له ئارادایه.
کازمی وتیشی: هه‌روه‌ها له‌م ژووره‌دا ده‌زگاکانی وه‌ک مانیتۆرینگ و سیسته‌می بێهۆشکردن له سه‌رمیچه‌که‌وه هاتوونه‌ته خوارێ و ده‌که‌ونه سه‌ر ئه‌ستوونێکی شیاو.
ئه‌م جۆره‌ی ژووری نه‌شته‌رکاری له ئێران‌دا هاوتای نییه و بۆ یه‌که‌م جاره که ژووری وه‌ها دامه‌زراوه.
سه‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌ی فێرکاری و ده‌رمانی موعته‌زیدی کرماشان بودجه‌ی پێویست بۆ دروستکردنی ئه‌م چوار ژووره‌ی 500 ملوێن تمه‌ن و خه‌رجی ته‌یارکردنیانی نزیکه‌ی 2 ملیار و 500 ملوێن تمه‌ن ڕاگه‌یاند.
کازمی پاش ئاماژه‌دان به ته‌واوبوونی دروستکردنی ژووره‌کان، وتی: به‌م زووانه ئه‌م چوار ژووره ده‌کرێنه‌وه.