هەندێك گۆرانکاری هەیە لەناکاو و لەکاتی منداڵبووندا روودەدات، ئایا دەزانیت گۆڕانکارییەکی زۆر روودەدات لەلەشی ژناندا لەدوای ئەوەی منداڵیان دەبێت؟ بزانە ئەو گۆڕانکارییانە کامانەن!
–ناتوانن زاڵبن بەسەر میزکردندا: شلبوونەوەی ماسولکە لەناوچەی حەوزدا روودەدات لەدوای منداڵبوون ناتوانیت زاڵبیت بەسەریدا وەکو پێشووتر، هەندێك جاریش توشی شەرم دەبن لەکاتی میزکردندا، بەڵام دوودڵمەبە، ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت دەتوانیت راهێنان بکەن.
–قەبارەی قاچت گەورە دەبێت: لەماوەی دووگیانیدا، هەندێك ژنان پشکنین دەکەن و دەردەکەوێت قەبارەی قاچیان گەورەبووە، هەندێك لەم حاڵەتانە ناگەڕێتەوە وەکو پێش منداڵبوون، لەدوای منداڵبوون بۆ هەمیشەیی قەبارەی قاچیان گەورە دەبێت.
–گۆڕانکاری رەنگی ناوچەی هەستیار: زۆربەی ژنان لەکاتی دووگیانییاندا گۆڕانکاری لەڕەنگی سنگیاندا روودەدات کە ناوچەیەکی هەستیارە، رەنگەکەی تۆخ دەبێت، ئەمەش بەهۆی گۆرانی هۆرمۆنەکانەوەیە.
–هەڵقوڵانی شیر لەمەمک بێ مەبەست: هەتا وەکو تێپەڕبوونی مانگێك بەسەر منداڵبووندا، هەندێك جار شیر لەمەمکتەوە هەڵدەقوڵێت، ئەگەر لەشوێنی گشتیدا بیت توشی بارێکی شەرمەزاری مەبە.
–هەڵوەرینی قژ: زۆربەی ژنان قژیان دەوەرێت بەشێوەیەکی زۆر لەدوای ئەوەی منداڵیان دەبێت، ئەمەش بەهۆی گۆرانی هۆرمۆنەکانەوەیە، بەڵام دوودڵمەبە لەدوای منداڵبوون بەماوەیەکی کەم قژت باش دەبێت و دەگەڕێتەوە باری جارانی.