پێشه‌کی:
یه‌کێک له پرسه هه‌نووکه‌ییه‌کانی ئێستای کۆمه‌ڵگای مرۆڤی که به ئاسانی هه‌ستی پێ ده‌کرێت پرسی کلتوری زۆرینه‌ی جیهانییه که به داخه‌وه به‌ره‌و پێکهێنان ده‌ڕوات و له‌م نێوه‌نده‌شدا کلتوری خۆماڵی و پیرۆزییه گشتگیره‌کانی نیشتمانی ورده ورده به‌ره‌و له ناوچوون ده‌ڕۆن، ئه‌و کلتورانه‌ی که سه‌رده‌مانێک هه‌وێنی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌کان و پێکهاته جیاوازه‌کان بوون و به گشتی یه‌کێتی فه‌رهه‌نگی و کلتورییان به‌دیهێنا، به‌ڵام له‌م دۆخه‌ی ڕه‌وتی به‌ره‌و جیهانیبوون مه‌ترسی له‌ناوچوونیان له سه‌ره. به‌و مانایه که جیلی نوێ به خێرایی له گه‌ڵ زمان، زاراوه‌ی ناوچه‌یی، په‌ند و مه‌ته‌ڵه‌کان، داب و نه‌ریته‌کان، شێوازی ژیان و گوزه‌ران و گرنگتر له هه‌مووش له شوێنه‌واری ژیانی خۆی بێگانه ده‌بێت. ڕه‌وتی جیهانیبوون له بواری سیاسی، فه‌رهه‌نگی و ئابوری به‌ره‌و ڕاستییه‌ک ده‌ڕوات که جێی نیگه‌رانییه. ئه‌م ڕه‌وته‌ش له بواری په‌روه‌رده و فێرکاری له وڵاتی ئێمه‌دا به ئارامی و به بێ هیچ خۆڕاگرییه‌ک له گه‌شه‌سه‌ندندایه. سه‌رجه‌م تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا و به تایبه‌ت حکومه‌ت پێویسته له چوارچێوه‌ی سیسته‌می فێرکاری و په‌روه‌رده‌دا پلانی ئه‌وه دابین بکه‌ن که کلتوری نیشتمانی زیانێکی به‌ر نه‌که‌وێت و له جێی گرنگیدان به کلتور و فه‌رهه‌نگی جیهانی، کلتوری خۆماڵی و شووناسی نیشتمانی له ناوه‌ڕۆکی کتێب و وانه‌ی قوتابخانه‌کان بگونجێندرێت. ئه‌و کاره‌ی که ده‌توانین وه‌ک ئامرازی به‌هێزکردنی شووناسی نیشتمانی و کلتوری خۆماڵی به‌کاری بێنین. ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌کان پیشان ده‌ده‌ن که به تێڕوانینی پسپۆڕان، پانتایی و بارودۆخی جوغرافیای ناوچه‌یی له وانه و کتێبه‌کان گرنگییان پێ دراوه، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا که‌سایه‌تییه سیاسییه ناوچه‌ییه‌کان هیچ پێگه‌یه‌کیان له ناوه‌ڕۆکی کتێب و وانه‌کاندا نییه. به ده‌ر له‌مه‌ش به‌راورد به هێما گشتییه‌کانی شووناسی نیشتمانی، هێما کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌رزترین پێگه و هێما کلتوری و ئه‌ده‌بییه‌کان که‌مترین بایه‌خیان به تێڕوانینی پسپۆڕان له ناوه‌ڕۆکی کتێبه‌کاندا هه‌بووه که له‌م پێناوه‌دا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌کرێت کلتوری خۆماڵی ببێته شووناس و ناسنامه له کۆمه‌ڵگادا.
هۆکاری به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ی ” کلتوری خۆماڵی و شووناسی نیشتمانی ” له شاری ڕوانسه‌ر:
ئه‌م شاره سه‌ره‌ڕای پێشینه‌ی مێژوویی، له‌مڕۆدا مه‌ڵبه‌ندێکه که خوای گه‌وره به نێعمه‌ته جۆربه‌جۆره‌کانی ده‌وڵه‌مه‌دنی کردووه، وه‌ک سه‌راوی ڕوانسه‌ر، زه‌وییه کشتووکاڵییه‌کان و ئه‌و جوغرافیایه‌ی که ده‌توانێت به‌و به‌ستێنه له‌باره‌وه به‌شی پیشه‌سازی له ئامێزی خۆی بگرێت. هه‌بوونی زه‌وییه کشتووکاڵییه‌کان، ڕوانسه‌ری وه‌ک جه‌مسه‌رێکی به‌هێزی هه‌رێمی ڕۆژئاوای ئێران کردووه، له لایه‌کی دیکه‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕوانسه‌ر له سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌کی بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراقه، بارودۆخێکی له‌باری ئابوریی هه‌یه، له بواری گه‌شتیاریدا به هۆی ئه‌وه‌ی که ڕوانسه‌ر به ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی ئه‌ورامانات ناسراوه، ساڵانه به هه‌زاران گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی سه‌ردانی ئه‌م شاره ده‌که‌ن و پاشان شار و گونده‌کانی دیکه‌ی ئه‌ورامانات وه‌ک ئامانجی سه‌ردانه‌که‌یان هه‌ڵده‌بژێرن. ئه‌م شاره له باکوره‌وه به قه‌زای کامیاران له پارێزگای کوردستان، له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به شاری کرماشان، له باکوری ڕۆژئاواوه به قه‌زای پاوه، له باشوره‌وه به قه‌زای ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا و له ڕۆژئاواوه به قه‌زای جوانڕۆ به‌ستراوه‌ته‌وه که به واتایه‌کی دیکه ده‌روازه‌یه‌که که به‌ستێنێکی به‌هێزی په‌ره‌پێدانی ناوچه‌که‌یه به تایبه‌ت له بواری ئابوری. ئه‌م شاره وه‌ک نموونه‌یه‌کی پێکه‌وه‌ژیانی لایه‌نگرانی دوو ئاینزای سوننه و شێعه، به‌ستێنێکی گونجاوه بۆ په‌ره‌پێدانی کلتوری یه‌کگرتوویی ئیسلامی. له‌م شاره‌دا لایه‌نگرانی ئاینزای شێعه ته‌نانه‌ت جل و به‌رگی کوردی به کار دێنن و به ئاسانی له شوێنه گشتی و مه‌زهه‌بییه‌کان هه‌ستی پێ ده‌کرێت و وه‌ک ڕاستییه‌ک تابلۆی یه‌کگرتوویی و پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی له سه‌ر جوغرافیای ئێرانی ئیسلامی نه‌خشاندووه و ده‌توانێت گولله‌یه‌ک بێت له سه‌ر دڵی ئه‌وانه‌ی که په‌ره به ئاژاوه‌گێڕی و دووبه‌ره‌کی تائیفی و مه‌زهه‌بی له وڵاتانی ئیسلامی ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها قه‌ڵغانێک بێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پیلانه ڕه‌شه‌کانی وڵاتانی بێگانه که هه‌رده‌م ناکۆکییان وه‌ک خه‌ڵات پێشکه‌ش به کۆمه‌ڵگای ئیسلامی کردووه.
ده‌سپێکی کۆنگره‌که:
به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێک له قورئانی پیرۆز به فه‌رمی کۆنگره‌ی ” کلتوری خۆماڵی و شووناسی نیشتمانی ” به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشتووانی ناوچه‌که، مامۆستایانی ئائینی، شاره‌زایان و پسپۆڕانی فه‌رهه‌نگی و …. له هۆڵی وه‌حده‌تی شاری ڕوانسه‌ر به‌ڕێوه چوو.
سه‌رۆکی زانکۆی ئازاد لقی ڕوانسه‌ر:
هه‌ر تاکێکی ئێرانی شانازی به کلتور و فه‌رهه‌نگی خۆیه‌وه ده‌کات
ئه‌م کۆنگره‌یه که به هه‌وڵ و تێکۆشانی زانکۆی ئازاد لقی ڕوانسه‌ر و هاوکاری فه‌رمانگه‌ی په‌روه‌رده‌ی قه‌زاکه و چه‌ندین به‌رپرسی ئیداری به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا دوکتۆر فه‌رهاد مورادی له وتارێکدا وێڕای به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م میوانان و ده‌ستخۆشی له ئاماده‌بوون و به‌شدارییان له کۆنگره‌که‌دا وتی: له سه‌رده‌مێکدا که هێرشی فه‌رهه‌نگ و کلتوری بێگانه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر کلتوری خۆماڵی و ڕه‌سه‌نی ئێمه داده‌نرێت، جیلی ئه‌مرۆی کۆمه‌ڵگا پێویستی به‌وه هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌م فه‌رهه‌نگه ئاشنا ببێت و ئه‌مه‌ش به بێ هه‌وڵ و ته‌قه‌لای به‌رپرسان مسۆگه‌ر نابێت.
دوکتۆر فه‌رهاد مورادی له درێژه‌دا وتی: هه‌ر تاکێکی ئێرانی شانازی به‌و کلتور و فه‌رهه‌نگه‌ی خۆیه‌وه ده‌کات که مێژوو و پێگه و گرنگییه‌کی هه‌ره به‌رزی هه‌یه.
سه‌رۆکی زانکۆی ئازاد لقی ڕوانسه‌ر چه‌ندین پرسیاری وه‌ک ڕۆڵی کلتور له گه‌شه‌پێدانی نیشتمانی، ڕۆڵی کلتوری خۆماڵی له به‌هێزتربوونی فه‌رهه‌نگ و شووناسی نیشتمانی و لێکدانه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی کلتوری خۆماڵی له ناوچه‌ی ئه‌ورامانات و پێگه‌ی ئێستای، له کۆنگره‌که‌دا ئاراسته کرد.
قایمقامی قه‌زای ڕوانسه‌ر:
زمانی فارسی و کوردی دوو باڵی به‌هێزی کلتوری ئێمه‌ی ئێرانییه
حوسێن وهیسمورادی قایمقامی قه‌زای ڕوانسه‌ر له سه‌ره‌تای وته‌کانیدا به ئاماژه به شه‌هیدبوونی لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعش له سوریا، ژیان و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی له پێناو ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌دا به‌رز نرخاند و له درێژه‌دا وتی: شووناس و کلتور کۆمه‌ڵێک تایبه‌تمه‌ندین که ده‌بنه هۆی ناسینه‌وه‌ی هه‌ر تاک یان کۆمه‌ڵگایه‌ک له تاکه‌کان و کۆمه‌ڵگاکانی دیکه.
وهیسمورادی هه‌روه‌ها وتی: شووناسی نیشتمانی به مانای په‌یوه‌ندی و وه‌فاداری به نیشانه هاوبه‌شه‌کانه له کۆمه‌لگای نیشتمانی. ناوبراو گرنگترینی ئه‌م نیشانانه‌شی به نیشتمان، ئائین، داب و نه‌ریته‌کان، مێژوو، زمان و وێژه، خه‌ڵک و حکومه‌ت ناو برد.
قایمقامی ڕوانسه‌ر ڕایگه‌یاند: شووناسی نیشتمانی و فه‌رهه‌نگی ئێمه‌ی ئێرانی به هۆی مێژوو و کلتوری ڕهسهنمانهوه، لایه‌نی جۆربه‌جۆر و زۆر گرنگی هه‌یه، زمانی فارسی میراتێکی گه‌وره و شکۆمه‌ند و پڕ بایه‌خه که ڕه‌مزی سه‌روه‌ری و له خه‌زێنه گه‌وره‌کانی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی و شووناسی نیشتمانی ئێمه‌یه و له پاڵ ئه‌مه‌ش، زمانی کوردی وه‌ک باڵێکی به‌هێزی دیکه‌ی کلتوری ئێرانییه‌کانه.
حوسێن وهیسمورادی له درێژه‌دا وتی: پێویسته کلتوری خۆماڵی له کلتوری شاعێران، گه‌وره پیاوان، زانایان و عارفانه‌وه بناسین که له ناوچه‌که‌ی ئێمه‌دا ژماره‌یان زۆره.
ناوبراو له کۆتاییدا وتی: زمانی کوردی یه‌ک له زمانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه که زاراوه‌ی زۆری تێدایه و مێژووه‌که‌شی بۆ سه‌رده‌می ماده‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ڕاشیگه‌یاند: ئێمه‌ی کورد شانازی به‌وه ده‌که‌ین که کوردان له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه بن، ئێرانین.
دوکتۆر محه‌ممه‌د عه‌لی سوڵتانی:
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕوانسه‌ر ببێته ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ناوچه‌ی ئه‌ورامانات
دوکتۆر محه‌ممه‌د عه‌لی سوڵتانی وه‌ک میوانی تایبه‌تی کۆنگره‌ی ” کلتوری خۆماڵی و شووناسی نیشتمانی ” کلتوری خۆماڵیی به یه‌کێک له گرنگترین بابه‌ته‌کان ناو برد که پێویسته توێژینه‌وه‌ی له سه‌ر بکرێت و چینی گه‌نجی کۆمه‌ڵگا له پێناو به‌هێزبوونی شووناسی نیشتمانی خۆی له گه‌ڵ ئه‌م کلتوره‌دا ئاشنا بکرێت.
سوڵتانی وتی: پێویسته به گرنگییه‌وه ناوه‌نده زانستییه‌کان و به‌رپرسان له‌م بابه‌ته بڕوانن که به درێژایی مێژوو جێی گرنگی و بایه‌خ بووه.
ئه‌م توێژه‌ره، بابه‌تی شووناسی وه‌ک بابه‌تێکی ده‌روونناسی و مرۆڤی ناو برد که خاڵی جیاکه‌ره‌وه‌ی مرۆڤه‌کان و ئاژهڵهکانیشه. وتیشی: له ئیسلام و مه‌کته‌بی گه‌وره پیاوانی ئائینی ئێمه به گرنگییه‌وه سه‌یری ئه‌م بابه‌ته کراوه و هاتووه ” من عرف نفسه، فقد عرف ربه ” که شووناس و خۆناسینه‌وه سه‌ره‌تا و بنه‌مای خواناسییه.
ناوبراو به ئاماژه به بیر و بۆچوونی شاره‌زایانێک وه‌ک ئریک فرۆم و دکارت سه‌باره‌ت به شووناس وتی: به تێڕوانینی ئریک فرۆم ته‌نیا مرۆڤێک ده‌توانێت خاوه‌نی بیر و هزرێکی ته‌ندرووست بێت که هه‌ست به خۆیی و شووناسی خۆی بکات، ئه‌م پێویستییه‌ش به ڕاده‌یه‌ک به‌هێزه که هه‌ر ده‌م له دووی شووناسی خۆمان ده‌گه‌ڕێین. ته‌نانه‌ت هه‌ندێک کات واز له ژیانی خۆمان دێنین و به ئه‌ندامبوونمان له گرووپێکدا هه‌ست به‌وه ده‌که‌ین که بووینه‌ته خاوه‌نی شووناس و ناسنامه‌یه‌ک. به پێی تێڕوانینی دکارت، مرۆڤ ته‌نیا گیانله‌به‌رێکه که پێویستی به شووناس هه‌یه و هه‌رده‌م بیر له ئه‌م ناسنامه‌یه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه.
محه‌ممه‌د عه‌لی سوڵتانی له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا ڕوونیکرده‌وه: گه‌نجی ئێمه له‌مڕۆدا پێویستی به‌وه هه‌یه به‌ستێنی ئه‌وه‌ی بۆ دابین بکرێت که شووناس و ناسنامه‌ی ڕه‌سه‌نی خۆی بپارێزێت و له سه‌ر به‌رپرسانه که له‌م پێناوه‌دا هه‌وڵ بده‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پێشنیاری به زانکۆکان کرد که چیرۆک و ڕۆمان، گۆرانی و مۆسیقا، په‌ند و مه‌ته‌ڵه‌کان، ڕێزلێنان و کۆکردنه‌وه‌ی ژیاننامه‌ی که‌سایه‌تییه گه‌وره‌کانی ناوچه‌که وه‌ک بابه‌تی سه‌ره‌کی توێژینه‌وه‌کان کاری کارناسی و پسپۆڕانه‌ی له سه‌ر بکرێت تا یارمه‌تیده‌ری پاراستنی کلتوری خۆماڵی بێت له به‌رامبه‌ر ڕه‌شه‌بای هێرشه‌کانی کلتوری بێگانه.
ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له ناوه‌ندی ده‌نگ و ڕه‌نگی پارێزگای کرماشان گرت که له په‌ره‌پێدانی کلتوری خۆماڵی و زمانی کوردی که‌مته‌رخه‌م بووه و پێویسته هه‌وڵی جیدی له‌م پێناوه‌دا بدرێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که مێژوو و کلتوری پارێزگای کرماشان به هه‌وڵ و تیکۆشانی سه‌رجه‌م دانیشتووانی ئه‌م پارێزگایه خاوه‌ندارێتی لێکراوه، به‌ڵام وه‌ک پارێزگا قه‌رزداری قهزاکانیهتی.
له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا، ڕوانسه‌ری به مه‌ڵبه‌ندێکی خاوه‌ن پێگه ناو برد که له مێژوویدا شوێنی نیشته‌جێ بوونی حاکمان و ناوه‌ندی یه‌کگرتوویی جافه‌کان به تایبه‌ت له سه‌رده‌می سه‌ردار ڕه‌شید ئه‌رده‌ڵان بووه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره به هۆی تێکۆشانی له پێناو پاراستنی شووناسی نیشتمانی و کلتوری خۆماڵی ماوه‌ی 35 ساڵ به‌ند کرا و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووه که کورد و دانیشتووانی ڕوانسه‌ر به که‌سایه‌تییه‌کی وه‌ها شانازی بکه‌ن، هه‌روه‌ها باسی که‌سایه‌تی ناوداری ئائینی ناوچه‌که مامۆستا مه‌لا مه‌جیدی ده‌وڵه‌ت ئاوای کرد و ڕۆڵی ناوبراوی به‌رز نرخاند.
ئاماژه‌شی به شاعێری گه‌وره میرزا ئه‌حمه‌د داواشی کرد، ناوی سه‌ید تاهێر هاشمی وه‌بیر هێنایه‌وه و شێخ محه‌ممه‌د سه‌عید نه‌قشبه‌ندیی وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی به‌ناوبانگی ناوچه‌که و ڕوانسه‌ر ناو برد.
دوکتۆر محه‌ممه‌د عه‌لی سوڵتانی پێشینه‌ی فه‌رهه‌نگی کرماشان و ئهوراماناتی به گرنگ زانی که له سه‌رجه‌م بواره‌کانی وه‌ک مۆسیقا، هونه‌ر، ئه‌ده‌ب و وێژه و …. خاوه‌ن پێگه‌ی باڵایه، وتیشی: به داخه‌وه ناوداران و که‌سایه‌تییه گه‌وره‌کانی ناوچه‌که وه‌ک ئافره‌تانی خاوه‌ن زانست و ئه‌ده‌ب به نه‌ناسراوی ماونه‌ته‌وه که پێویسته به به‌ڕێوه‌بردنی کۆر و کۆنفرانسی تایبه‌ت، ئه‌م شانازییانه به چینی گه‌نجی کۆمه‌ڵگا بناسێندرێن.
ناوبراو ئیسلامی به شووناس و کوردبوونی به نه‌ته‌وه ناو برد و وتی له نێوان ئه‌خلاقی ئیسلامی ئیمه‌ی ئێرانی و عه‌ره‌بستان جیاوازی هه‌یه، ئیسلام نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کانه، به‌ڵام شووناسی ئیمه‌یه. هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی گه‌نجانی وڵاتانی ناوچه‌که‌شی به گرووپه توندرۆکانهوه به هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ناو برد که له کلتور و ناسنامه‌ی خۆیان بێ ئاگان.
سوڵتانی باسی ئاسوعا و عاشورای کرد و ده‌سپێکی مێژووی نوسراوی ئه‌م یاده‌ی بۆ ئیمام شافیعی گه‌ڕانده‌وه که ڕه‌مزی برایه‌تی شێعه و سوننه‌یه.
له کۆتاییدا کلتوری خۆماڵی و شووناسی نیشتمانیی به پرۆژه‌یه‌کی گه‌وره ناو برد و ڕایگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ڕوانسه‌ر ببێته ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی ناوچه‌ی ئه‌ورامانات.
له درێژه‌ی کۆنگره‌که‌دا شاعێران ” ڕه‌زا که‌ره‌می ” دانیشتووی شاری ئیسلام ئابادی ڕۆژئاوا و ” حوسێن محه‌ممه‌دی ” کوڕی ” ئه‌حمه‌د داواشی ” شاعێری گه‌وره‌ی ڕوانسه‌ر به خوێندنه‌وه‌ی کورته شیعرێک گڕ و تینێکی دیکه‌یان به کۆنگره‌که به‌خشی. هه‌روه‌ها گرووپی مۆسیقای ڕه‌سه‌نی کوردی به سه‌رپه‌رشتی ” مورته‌زا مورادی ” و شمشاڵی هونه‌رمه‌ند ” عه‌زیز ئه‌حمه‌دی ” بۆ چه‌ند خوله‌کێک که‌ش و هه‌وای کۆنگره‌که‌یان به ئاراسته‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی کلتوری خۆماڵی برد.