سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا وتی که هێرشه ئاسمانییه‌کانی وڵاته‌که‌ی دژ به گرووپی تیرۆریستی داعش له سوریا به هۆی تواناکانی ڕووسیایه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کان.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له سپۆتنیک، ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا رۆژی سێ شه‌ممه ڕایگه‌یاند که بۆردومانی بنکه و مۆڵگه‌کانی داعش له لایه‌ن فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیاوه پیشان ده‌دات که مۆسکۆ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له هه‌ر وڵاتێک‌دا ئاماده‌یی هه‌یه.
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا وتی: ده‌ره‌نجامی چالاکییه سه‌ربازییه‌کان له سوریا سه‌لماندوویانه که مۆسکۆ ئاماده‌یه به تیرۆر یان هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی دیکه، وه‌ڵامێکی توند و کاریگه‌ر بداته‌وه.
پوتین هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تیرۆریستان له سوریا پێداویستی ئه‌وه‌یان دابین کردووه که په‌ره به چالاکییه‌کانیان له ناوچه‌که بده‌ن و ئه‌م وڵاتانه ناسه‌قامگیر بکه‌ن.