ڕۆژنامه‌ی لۆبنانی النهار ڕایگه‌یاندووه که شارێکی میدیایی گه‌وره له ناوچه‌ی برمانای ئه‌و وڵاته بنیات ده‌نرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، النهار ڕایگه‌یاندووه: بۆ بنیات نانی ئه‌و شاره میدیاییه له نموونه‌کانی دیکه له ناوچه‌کانی جیهان وه‌ک میسر و دوبه‌ی که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت.
له‌و شاره‌دا ستۆدیۆکانی سه‌رجه‌م که‌ناڵه ئاسمانی و لۆکاڵییه‌کانی لۆبنان و نووسینگه‌کانیان جێگیر ده‌کرێن.
النهار ڕوونیکردووه‌ته‌وه: دوو که‌ناڵی LBC و MTV له ڕیزی یه‌که‌م که‌ناڵه‌کانی لۆبنانن که چالاکییه‌کانیان له‌و شاره‌دا ده‌ست پێده‌که‌ن.
ڕۆژنامه لۆبنانییه‌که هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که پرۆژه‌ی درووست کردنی ستۆدیۆکانی ئه‌و دوو که‌ناڵه خراوه‌ته بواری جێبه‌جێ کردن و له داهاتووشدا که‌ناڵه‌کانی دیکه چالاکییه‌کانیان له شاری میدیایی لۆبنان ده‌ست پێده‌که‌ن.