گرته‌یه‌کی ڤیدیۆیی له منداڵێکی ئێرانی به ناوی ” ئارات حوسێنی ” له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه که سرنجی بینه‌رانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاراتی ته‌مه‌ن دوو ساڵه له ئێستادا له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بووه‌ته که‌سێکی ناسراو و ته‌نیا له ئینستاگرام 18000 لایه‌نگری هه‌یه.
باوک و دایکی ئه‌م منداڵه به ناوی محه‌ممه‌د و فاتیمه دانشتیووی شاری بابۆل سه‌ر به پارێزگای مازندهرانن، ئه‌وان ده‌ڵێن که منداڵه‌که‌یان هیچ خولێکی فێرکاریی نه‌بینیوه و ته‌نیا ڕۆژانه 10 تا 20 خوله‌ک وه‌رزش ده‌کات.
محه‌ممه‌د ده‌ڵێت ڕۆژێک که گه‌ڕامه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌نگوستم خسته نێو ده‌ستی ئاراتهوه، به‌ڵام به هێزه‌وه ئه‌نگوستی منی وه‌رگرت و به خێرایی هه‌ستاوه به‌و شێوازه‌ی که تووشی سه‌رسوڕمان بووم و هه‌ستم به‌وه کرد که منداڵه‌که‌م توانایه‌کی ئێجگار زۆری هه‌یه.
وێنه‌کان پیشان ده‌ده‌ن که ئاراتی ته‌مه‌ن دوو ساڵه له چ ئاستێکی وه‌رزشی دایه.