ده‌ره‌نجامی ڕاپرسی هه‌واڵده‌ری ئێرنا پیشان ده‌دات له سه‌دا 8/73ی خه‌ڵکی ئێران له کار و چالاکییه‌کانی کابینه‌ی یانزه‌یه‌می حکومه‌ت ڕه‌زامه‌ندن و سه‌باره‌ت به باشتربوونی هه‌ل و مه‌رجی وڵات هیوادارن.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌م ڕاپرسییه له لایه‌ن هه‌واڵده‌ری کۆماری ئیسلامی (ئێرنا) له دوو قۆناغدا (به‌هار و هاوین)ی ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی له تاران و 30 شاری ناوه‌ندی پارێزگاکان ئه‌نجام دراوه. به پێی ده‌ره‌نجامه‌کانی ئه‌م ڕاپرسییه، ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک له کارنامه‌ی کابینه‌ی حکومه‌تی یانزه‌یه‌م له سێ مانگه‌ی دووه‌می ساڵ له سه‌دا 6/11 به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینیوه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که له وه‌رزی ڕابردوو له سه‌دا 2/62ی دانیشتووانی ئێران ڕه‌زامه‌ندی خۆیان سه‌باره‌ت به کار و چالاکییه‌کانی حکومه‌ت پیشان داوه. به پێی ئه‌م ڕاپرسییه له سه‌دا 69ی خه‌ڵک له‌و بڕوایه‌دان که پیرۆزییه‌کانی وڵات له لایه‌ن کابینه‌ی یانزه‌یه‌م پارێزراون و له به‌رچاو گیراون و له سه‌دا 3/59ی خه‌ڵکیش ڕایانگه‌یاندووه که چاوه‌ڕوانییه‌کانیان له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه به دیهاتووه.
هه‌روه‌ها له سه‌دا 4/56ی خه‌ڵک له‌و بڕوایه‌دان که حکومه‌ت له هه‌وڵه‌کانی له پێناو چاره‌سه‌ربوونی پێداویستییه‌کانی وڵات سه‌رکه‌وتوو بووه. به پێی ئه‌م زانیارییانه، ئاستی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک له کارکۆی حکومه‌ت له بواری هه‌وڵدان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ربوون و دابین کردنی پێداویستییه‌کانی وڵات وه‌ک کۆنترۆڵ کردنی هه‌ڵئاوسان و گرانی له سه‌دا 3/8، چاره‌سه‌ری گه‌مارۆکان له سه‌دا 2/18، ئه‌من و سه‌قامگیری له سه‌دا 9/4، به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی بیمه و دڵنیایی خه‌ڵک له سه‌دا 3/4، ده‌رمان له سه‌دا 4/14، خزمه‌تگوزاری ته‌ندرووستی له سه‌دا 4/0 و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت له پێناو باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی وڵات له گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌که له سه‌دا 8/13 و باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مریکا له سه‌دا 3/14 به‌راورد به وه‌رزی ڕابردوو گه‌شه‌ی کردووه و به‌رزتر بووه‌ته‌وه.
ئاستی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک له کارکۆی حکومه‌ت سه‌باره‌ت به چاوه‌ڕوانییه‌کانیان به‌راورد به سێ مانگی ڕابردوو له به‌هاری ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینیوه، به‌و پێیه‌ی که کارکۆی حکومه‌ت له پرسی به‌رگری له مافه‌کانی وزه‌ی ناوه‌کی له سه‌دا 4/11 و هه‌وڵدان له پێناو پێشکه‌وتنی بواری زانستی وه‌ک پاراستنی پێگه‌ی وڵات له سه‌ر ئاستی جیهانی له سه‌دا 6/16 و پارێزه‌ری له شووناس و ناسنامه‌ی ئێرانی له سه‌دا 8/13 و به‌هێزتربوون له سه‌دا 1/13 به‌راورد به مانگی جۆزه‌ردان گه‌شه‌ی کردووه.
له سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی چالاکی کابینه‌ی یانزه‌یه‌می حکومه‌ت به سه‌رۆکایه‌تی دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی له شه‌ش مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ واته ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی بواری کۆمه‌ڵایه‌تی له سه‌دا 59 ، بواری ئابوری له سه‌دا 7/52، بواری سیاسی له سه‌دا 5/67 و بواری فه‌رهه‌نگی له سه‌دا 7/64ی مامناوه‌ندی بهدیهاتوویان به خۆوه تایبه‌ت کردووه. به پێی ده‌ره‌نجامی ڕاپرسییه‌که، حکومه‌ت له بواری ئابوری، سیاسی و فه‌رهه‌نگی له نێوان 2/3 تا 3/4 ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵکی بۆ خۆی مسۆگه‌ر کردووه.
ده‌ره‌نجامی ئه‌م ڕاپرسییه پیشانی داوه که له سه‌دا 4/73ی خه‌ڵک به داهاتووی خۆیان و وڵات هیوادارن و به پلانه‌کانی حکومه‌ت گه‌شبینن. ئه‌م ڕێژه‌یه به‌راورد به وه‌رزی ڕابردوو له سه‌دا 4/11 گه‌شه‌ی کردووه، هه‌روه‌ها له سه‌دا 1/66ی دانیشتووانی ئێران سه‌باره‌ت به دیمه‌نی داهاتووی وڵات ڕای گه‌شبینانه‌یان هه‌یه و ئه‌مه‌ش به‌راورد به وه‌رزی به‌هاری ڕابردوو له سه‌دا 4/11 گه‌شه‌ی کردووه. هه‌ر به پێی ئه‌م زانیارییانه شاره‌کانی بوشێهر له سه‌دا 2/93، ئیلام له سه‌دا 6/91، بیرجه‌ند له سه‌دا 7/84، سنه له سه‌دا 4/83، بجنورد له سه‌دا 8/82 و ئه‌هواز له سه‌دا 6/82 هیوادارترین شاره‌کانن سه‌باره‌ت به داهاتووی وڵاتی ئێران.
ئه‌م ڕاپرسییه به پێی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگایه‌ک ئه‌مجام دراوه و ئامانجی سه‌ره‌کیش له ئه‌نجامدانه‌که‌ی بۆ ئاگاداربوون له ئاستی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵک له کارکۆی کابینه‌که‌ی سه‌رۆک ڕۆحانی له شه‌ش مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵدا ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌واڵده‌ری ئێرنا پاش ده‌ستبه‌کاربوونی کابینه‌ی یانزه‌یه‌م له‌م پێناوه و له چه‌ندین قۆناغدا ڕاپرسیی به ئه‌نجام گه‌یاندووه.