وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وێڕای پشتیوانی له هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا، داوای هاوکاریی له‌و وڵاته کرد به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له سپۆتنیک، فرانک واڵتر شتاین مایر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی دووشه‌ممه پاش چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ مه‌لیک سه‌لمان پاشای عه‌ره‌بستان وتی: ڕیاز خوازیاری په‌یوه‌ندییه‌کی دۆستانه له گه‌ڵ ئێران و هاوکاری له پێناو چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا نییه.
شتاین مایر که به‌م دوایانه کۆبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ سرگئی لاوڕۆڤ هه‌بووه، وێڕای به‌رز نرخاندنی کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا، وتی: پێویسته وڵاتانی ناوچه‌که وه‌ک ئێران و عه‌ره‌بستان له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هاوکاری مۆسکۆ بن.
هاوکات جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێشنیاری کردووه کۆنفرانسێک به به‌شداری ئه‌مریکا، ڕووسیا، ئێران و ئه‌رده‌ن به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی بارودۆخی ناوچه‌که له سوریا به‌ڕێوه بچێت.