ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 ده‌خرێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له به‌شی هه‌واڵی کاتژمێر 10ی شه‌وی که‌ناڵی سێی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران، پاش ئه‌وه‌ی که سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران یاسای جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی به هه‌ر یه‌ک له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ڕێکخراوی وزه‌ی ناوه‌کی ئێران ڕاگه‌یاند، یه‌کێتی ئه‌ورووپاش به فه‌رمی پرۆسه‌ی ڕاگرتنی سزا ئابورییه‌کانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کیی ئێرانی ڕاگه‌یاند، یه‌کێتی ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که جێبه‌جێ کردنی ئه‌م یاسایه به‌نده به ڕاپۆرتی داهاتووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی.
یوکیۆ ئامانۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی ڕایگه‌یاندووه که ئاژانس له به‌رواری 24ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ ڕاپۆرتی خۆی له سه‌ر ڕابردوو و بارودۆخی ئێستای وزه‌ی ناوه‌کی ئێران و ڕێژه‌ی پابه‌ندبوونی ئه‌م وڵاته به به‌ڵێنه‌کانی بڵاو ده‌کاته‌وه.
هاوکات باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا یاسای ڕاگرتنی سزا ئابورییه‌کانی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێرانی ڕاگه‌یاند.
هه‌ر یه‌ک له محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و فدریکا موگرینی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له ڕاگه‌ێندراوێکدا جه‌ختیان له سه‌ر پابه‌ندبوونی هه‌ر دوولا به به‌ڵێنه‌کانیان کردووه‌ته‌وه.
شه‌قامی ئێرانی به گشتی و که‌رتی ئابوری به تایبه‌ت له چاوه‌ڕێی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا و هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر ئه‌م وڵاته‌ن.