فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: له ئێستادا 100 هه‌زار هێزی خۆبه‌خش له سوریا به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان ڕێکخراون که شه‌هید لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی ڕۆڵێکی گرنگی له‌م پێناوه‌دا هه‌بووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فارس، لیوا محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران له وتووێژی ته‌له‌فزیۆنی تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و کارنامه‌ی کرداری شه‌هید لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی وتی: ئه‌م شه‌هیده به‌ڕێزه له شه‌ڕی 8 ساڵه‌ی عێراق دژ به ئێران و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کانی ناوخۆیی وه‌ک ئاژاوه‌گێڕییه‌کانی ساڵی 1388ی کۆچی هه‌تاوی ئه‌زموون و لێهاتوویی هه‌ره باڵای هه‌بوو و هه‌روه‌ها له ڕێکخستنی هێزه خۆبه‌خشه‌کاندا کارامه‌یی زۆری هه‌بوو و که‌متر که‌سێک به‌م ئاسته له ئه‌زموون و تواناوه هه‌یه.
جه‌عفه‌ری به ئاماژه به‌وه‌ی که سوریا به هۆی ڕووداوه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابردووه‌وه تینوی که‌ڵک وه‌رگرتن له‌و هه‌موو ئه‌زموون و لێهاتووییه بوو، ڕایگه‌یاند: شه‌هید هه‌مه‌دانی هاوکات له گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سوریا، خۆبه‌خشانه به‌ره‌و ئه‌و وڵاته به‌ڕێکه‌وت و ده‌یزانی که ته‌نیا ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م چه‌شنه ئاڵۆزییانه، ڕێکخستنی هێزه خۆبه‌خشه‌کانه.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: ڕه‌نگه هه‌ندێک له وڵاتان له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێکدا ته‌نیا بیر له کۆنتڕۆڵ کردن و سه‌پاندنی زه‌بر و زۆر بکه‌نه‌وه که وه‌ها هه‌نگاوێک وه‌ڵامده‌ره‌وه نابێت.
فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران ڕووداوه‌کانی میسری به نموونه هێنایه‌وه و وتی: ئه‌گه‌رچی له‌و وڵاته‌دا به شێوازێکی کاتی توانرا بارودۆخه‌که کۆنتڕۆڵ بکرێت به‌ڵام ئه‌م کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌یه وه‌ک ئاگری ژێر خۆڵه‌مێشه و دیسانه‌وه سه‌ر هه‌ڵده‌هات.
جه‌عفه‌ری ڕوونیکرده‌وه: لیوا شه‌هید هه‌مه‌دانی له پرۆسه‌ی ڕێکخستنی گه‌ل وه‌ک ته‌نیا ڕێگای ده‌ربازبوونی سوریا له‌م قه‌یرانه ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوه و له‌مڕۆدا شاهیدی ڕێکخستنی هێزێکی 100 هه‌زار که‌سین له‌و وڵاته.
ناوبراو به ئاماژه به به‌رپرسایه‌تی شه‌هید هه‌مه‌دانی وه‌ک جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا له مه‌کۆی ئیمام حوسێن(ع) ڕایگه‌یاند: ئه‌م مه‌کۆیه ئه‌رکی ئاماده‌کردن و ڕێکخستنی له‌شکه‌ر و فه‌وجه‌کانی له ئه‌ستۆدایه که له سه‌ر بنه‌مای هێزی جه‌ماوه‌ر و گه‌ل ڕێک ده‌خرێن و دامه‌زراندنی فه‌وجه‌کانی ئیمام حوسێن(ع)ی به‌سیج به ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی به‌رگری و سه‌ربازی له ئامانجه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م مه‌کۆیه‌یه و شه‌هید هه‌مه‌دانی له‌م پێناوه‌دا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه.
محه‌ممه‌د عه‌لی جه‌عفه‌ری له درێژه‌دا وتی: کاتێک که له ساڵی 1387ی کۆچی هه‌تاوی سوپای پارێزگاکانمان دامه‌زراند، شه‌هید هه‌مه‌دانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پۆستێکی گه‌وره‌تریان هه‌بوو، به‌ڵام پۆستی فه‌رمانده‌یی سوپای “محمد رسول الله “ی تارانی له ئه‌ستۆ گرت که به هۆی گرنگی و پێگه‌ی تاران و ڕێژه‌یه‌کی زۆری له دانیشتووان و پرسه فه‌رهه‌نگی، ئه‌منی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانییه‌وه، پێویستی به فه‌رمانده‌یه‌کی شاره‌زا و لێهاتوو هه‌بوو.
جه‌عفه‌ری له کۆتاییدا به ئاماژه به دوا ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی شه‌هید هه‌مه‌دانی له سوریا وتی: به‌ڕێزیان ئه‌زموونێکی باڵای هه‌بوو و فه‌رمانده‌یی به‌ره‌کانی شه‌ڕ له سوریا داوای که‌ڵک وه‌رگرتنیان له شاره‌زایی و ئه‌زموونی باڵای ڕاوێژکاری ئه‌م شه‌هیده کردبوو، ئه‌و ڕاسپارده‌یه‌ش کاتی بوو و بڕیار وابوو که پاش ئه‌نجامدانی ئه‌رکی ڕاوێژکاری له سوریا سه‌ر له نوێ بۆ وڵات بگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام قه‌ده‌ر وابوو که فه‌رمانده‌ی گه‌وره‌مان له‌م ته‌مه‌نه‌دا به پله‌ی به‌رزی شه‌هیدبوون بگات.