شاره‌زایه‌کی بواری نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به هۆکاری به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی به‌رایی کۆنفرانسی ئه‌منییه‌تی میونیخ له تاران وتی: هۆکاره‌که‌ی بۆ قووڵتربوونی کێشه‌ی په‌نابه‌رێتی و کۆچکردن به‌ره‌و ئه‌ورووپا و کێشه و گرفته‌کانی به‌رده‌م وڵاتانی ئه‌ورووپا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، دانپێدانان به ڕۆڵی کاریگه‌ری ئێران له دۆسیه‌ی سوریا که وڵاتانی ڕۆژئاوا له ئێستادا ئه‌م ڕاستییه‌یان قبووڵ کردووه.
تاران بۆ یه‌که‌مجار میواندارێتیی له دانیشتنی به‌رایی کۆنفرانسی ئه‌منییه‌تی میونیخ کرد. دانیشتنێک که به به‌شداری چه‌ندین وه‌زیری ده‌ره‌وه و دیپلۆماته به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌ورووپا و 60 کارناس و شاره‌زای سیاسی و ئه‌منییه‌تی جیهانی هاوکات له گه‌ڵ ئاماده‌بوونی فرانک واڵتر شتاین مایر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو تا سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که و ڕێگاچاره‌کانی ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانانه وتووێژ و ڕاوێژ بکه‌ن. ئه‌م دانیشتنه گرنگی و پێگه‌ی تایبه‌ت به خۆیی هه‌یه و به‌ڕێوه‌چوونی له تاران له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا پیشانده‌ری پێگه‌ی باڵای ئێرانه له ئاستی جیهانی و له لایه‌کی دیکه‌وه بۆ گۆڕینی دید و تێڕوانینی وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به تاران به تایبه‌ت له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که و جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه. گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م دانیشتنه له‌م قۆناغه‌دا له تاران چییه؟
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌لی بیگدلی مامۆستای زانکۆ و شاره‌زا له کاروباری نێوده‌وڵه‌تی به ماڵپه‌ڕی فه‌راڕوی ڕاگه‌یاندووه: به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی به‌رایی کۆنفرانسی ئه‌منییه‌تی میونیخ له تاران دوو هۆکاری سه‌ره‌کی هه‌یه، تاوتوێ کردنی بارودۆخی سوریا و عێراق و سه‌ر له نوێ بنیات نانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و ئه‌ڵمانیا.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: به هۆی پێگه‌ی باڵا و ئاستی ده‌ستڕۆیشتوویی ئێران له سوریا و به هۆی ئه‌و شه‌پۆله په‌نابه‌ره‌ی که ڕوویان له ئه‌ورووپا کردووه و کێشه و گرفته‌کانی سه‌رهه‌ڵداوی ئه‌م قه‌یرانه، ده‌توانین بڵێین که یه‌کێک له هۆکاره‌کانی سه‌ردانه‌که‌ی شتاین مایر بۆ تاران بۆ تاوتوێ کردنی قه‌یرانی سوریا و ڕێگری له کۆچی به‌لێشاوی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌م مامۆستایه‌ی زانکۆ ڕایگه‌یاند: پێده‌چێت هه‌نگاوه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا، قووڵتر له‌وه بێت که ئه‌مریکا بیری لێ ده‌کاته‌وه. پوتین پاش گه‌مارۆکانی ڕۆژئاوا دژ به مۆسکۆ هه‌وڵی ده‌رخستنی هێزی خۆی له به‌رامبه‌ر ڕۆژئاوا به تایبه‌ت ئه‌مریکا ده‌دات.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ تاران کاریگه‌ری له سه‌ر پرۆژه‌ی له سه‌رکار لادانی ئه‌سه‌د نابێت، له به‌ر ئه‌وه‌ی که بابه‌تی سوریا بۆ ئێران و ڕووسیا بابه‌تێکی ستراتژیکه.
بیگدلی له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ئێران بۆ هیچ یه‌ک له دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌کانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا بانگهێشت نه‌ده‌کرا، هۆکاری چییه که وه‌ها دانیشتنێک له تاران به‌ڕێوه ده‌چێت؟ وتی: هۆکاره‌که‌ی بۆ قووڵتربوونی کێشه و گرفته‌کانی کۆچی به‌لێشاوی په‌نابه‌رانی سوری بۆ ئه‌ورووپا ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش دانپێدادان به‌و ڕاستییه‌یه که ئێران له دۆسیه‌ی سوریا ڕۆڵێکی کاریگه‌ری ده‌بێت.
عه‌لی بیگدلی له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا که ئایا گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی کاریگه‌ری له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م دانیشتنه له تاران‌دا هه‌بووه؟ وتی: به دڵنیاییه‌وه، ئه‌گه‌ر ئێران و وڵاتانی 1+5 ڕێکه‌وتنی ناوه‌کییان واژۆ نه‌کردبایه، دانیشتنه‌که له تاران به‌ڕێوه نه‌ده‌چوو. به‌ڵام وه‌ک چۆن ئاماژه‌م پێدا، کۆچی په‌نابه‌ره سورییه‌کان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورووپی به تایبه‌ت ئه‌ڵمانیا کاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م دانیشتنه له تاران‌دا هه‌بووه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری نێوه‌ندگێڕی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له نێوان تاران و ڕیاز وتی: ته‌نانه‌ت به ده‌ر له کێشه‌ی یه‌مه‌ن، له نێوان تاران و ڕیاز ئه‌وه‌نده ناکۆکی و ئاڵۆزی هه‌یه که به‌م ئاسانییه چاره‌سه‌ر نابن، ئه‌لمانیا توانای وه‌ها ده‌سپێشخه‌رییه‌کی نییه، وه‌ک چۆن ئه‌مریکاش پێشتر له وه‌ها نێوه‌ندگێڕییه‌ک سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه.
بیگدلی له کۆتاییدا وتی: به دووری ده‌زانم که کێشه‌کانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان به‌م نزیکانه چاره‌سه‌ر ببێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که دوو وڵات واز له هه‌ندێک هه‌ڵوێستی خۆیان بێنن و خوازیاری چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی نێوانیان بن.