باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له فه‌رانسه وێڕای ڕه‌خنه له کارکۆی یه‌ک ساڵه‌ی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له ناوچه‌که وتی: بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و گرووپی تیرۆریستی داعش، ئیراده‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێویسته، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیئتلافی هاوبه‌شی وڵاتانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی عه‌ره‌بی له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو دژ به تیرۆریستان سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و ده‌سکه‌وتێکی ئه‌وتۆی به دواوه نه‌بووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، عه‌لی ئاهه‌نی باڵوێزی ئێران له فه‌رانسه له وتووێژێک له گه‌ڵ ڕادیۆ فرانس کلتور سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و هۆکاری دژایه‌تی کردنی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی پارله‌مان وتی: گرنگترین خاڵ له په‌سه‌ندکردنی ئه‌م یاسایه‌دا ئه‌وه‌یه که موڵه‌تی ئه‌وه به حکومه‌ت ده‌دات کاره‌کان به‌ره‌و پێش ببات و جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کانی ده‌ست پێ بکات.
ناوبراو وتی: له پارله‌مانی ئێران هه‌ندێک دژایه‌تی هه‌بوو و ئه‌مه‌ش به هۆی بێ متمانه‌ییه، هۆکاری بێ متمانه‌ییش بۆ ئه‌دا و تێڕوانینی هه‌ندێک له ئه‌ندامانی گرووپی 1+5 ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاهه‌نی له درێژه‌دا وتی: هه‌ر بۆیه ئه‌و ئه‌ندام پارله‌مانانه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا هۆشداری به حکومه‌ت بده‌ن و وڵاتانی گرووپی 1+5 زیاتر ڕێز له مافه ڕه‌واکانی گه‌لی ئێران بگرن.
ئه‌م دیپلۆماته باڵایه سه‌باره‌ت به ڕاپۆرتی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناوه‌کی و چۆنیه‌تی چاودێرییه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی چاودێران وتی: به پێی زانیارییه‌کانی من، ئه‌وان ڕه‌زامه‌ندن و گه‌شبینم که ئه‌گه‌ر تێڕوانینێکی ئه‌رێنی له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه هه‌بێت ده‌توانین به خاڵێکی خوازراو بگه‌ین، به گشتی نیگه‌رانییه‌ک سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕێکه‌وتننامه‌یه له ئارادا نییه.
باڵوێزی ئێران له فه‌رانسه ڕوونیکرده‌وه: به پێی یاساکانی ئاژانس، ئێمه ڕێزیان لێ ده‌گرین و له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێکه‌وتنه هاوبه‌شه‌کان پێ ناچێت کێشه‌یه‌ک سه‌ر هه‌ڵبدات.
ناوبراو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئایا پێش بینی ئه‌وه ده‌کرێت که ڕاپۆرته‌که‌ی ئاژانس سه‌باره‌ت به ئێران ئه‌رێنی بێت؟ وتی: هیوادارم به‌م شێوازه بێت، له به‌ر ئه‌وه‌یه که له لایه‌ن ئێمه‌وه تێڕوانینێکی ئه‌رێنی هه‌یه که سه‌رجه‌م بڕگه‌کانی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا بخرێته بواری جێبه‌جێ کردنه‌وه و ڕێز له به‌ڵینه‌کانی هه‌ر دوو لایه‌ن بگیردرێت.
ئاهه‌نی جه‌ختی له سه‌ر هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ و سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی سه‌ر ئێران کرده‌وه و وتی: به پێی ڕێکه‌وتنه‌که، هه‌ر لایه‌نێک پێویسته پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی بێت و ئێمه گه‌شبینین که بتوانین به پێی به‌رنامه و خشته‌ی کاتی دیاریکراو به خاڵێکی گرنگ بگه‌ین.
ناوبراو سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ فه‌رانسه له مانگی نۆڤمبێر وتی: ئه‌و سه‌ردانه که به پێی بانگهێشتی فه‌رمی سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه ده‌بێت، سه‌ردانێکی مێژووییه و ده‌توانێت خاڵێکی گۆڕان بێت له په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و پاریس.
باڵوێزی ئێران له فه‌رانسه له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا به ئاماژه به به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و ئیراده‌یه‌کی سیاسی له نێوان هه‌ر دوو وڵات به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا ڕوونیکرده‌وه: ئه‌و سه‌ردانه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ دابین ده‌کات که نه‌خشه ڕێگایه‌ک له بواره‌کانی سیاسی، ئابوری، کلتوری و پارله‌مانی پێک بێنین و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان پرشنگدارتر بکات.
ئاهه‌نی له به‌شێکی دیکه‌ی وتووێژه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له قه‌یرانی سوریا وتی: خه‌م و ئازاره‌کانی گه‌لی سوریا له‌م بارودۆخه بۆ هه‌ڕه‌شه‌کانی تیرۆر و تیرۆریستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر پێویستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا که له سه‌ر داواکاری حکومه‌تی دیمه‌شق بووه، ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری ڕه‌وتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان بێت. ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه ده‌توانێت ده‌رفه‌تی ئه‌وه بدات که به شێوازێکی ڕاسته‌قینه دژ به تیرۆر و تیرۆریستان بوستنه‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌داخه‌وه ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی پاش ماوه‌یه‌کی زۆر له پلان و به‌رنامه‌کانیدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه. له ڕاستیدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش پێویستمان به ئیراده‌یه‌کی به‌هێز له لایه‌ن کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه.
ئاهه‌نی سه‌باره‌ت به جیاوازییه‌کانی کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا و ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: ده‌ره‌نجامی کرده‌وه‌ی یه‌ک ساڵه‌ی ئیئتلافی نێوده‌وله‌تی به ته‌واوی ڕوون و ئاشکرایه، ئێمه له هه‌مان سه‌ره‌تاوه سه‌باره‌ت به ئامانج و تێڕوانینه‌کانی ئه‌وان گومانمان هه‌بوو و ده‌ره‌نجامی یه‌ک ساڵه‌ش ڕاستییه‌کانی ده‌رخستووه.
باڵوێزی ئێران له فه‌رانسه ڕوونیکرده‌وه: پێویسته چاوه‌ڕوان بین و بزانین له حه‌فته‌کانی داهاتوو چی ڕوو ده‌دات. ئه‌وه‌ی که گرنگه، داهاتووی گه‌لی سوریایه، پێویسته به‌ستێنی ئه‌مه‌ش دابین بکرێت.
ناوبراو سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م پێناوه‌دا وتی: ئیمه په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێزمان له سه‌رجه‌م بواره‌کاندا له گه‌ڵ حکومه‌تی سوریا هه‌یه.
داواکاری حکومه‌تی دیمه‌شق له تاران به‌شێکی دیکه‌ی وتووێژه‌که‌ی ئاهه‌نی بوو که تێیدا وتی: ڕاوێژکارانی سه‌ربازی ئێمه له ڕیزی سوپای سوریادان و به‌ده‌وام یارمه‌تیده‌ری ئه‌وانن، به تایبه‌ت ئه‌و ڕاوێژکارانه‌ی که له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا شاره‌زایی و لێهاتووییان هه‌یه و له‌م ماوه‌یه‌شدا به کرده‌وه سه‌لماندوویانه که تواناکانیان له چ ئاستێکدایه، ئیمه له سوریا هێزی سه‌ربازی و شه‌ڕکه‌رمان نییه، به‌لکوو ئه‌و ڕاوێژکارانهن که به پێی هه‌ل و مه‌رجه‌که یارمه‌تی ڕاوێژکاری به سوپای سوریا ده‌ده‌ن.
ئه‌م دیپلۆماته‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ده‌نگۆی بوونی هه‌ر هێزێکی سه‌ربازی ئێران له سوریا وتی: ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌یه، ڕاوێژکاریی سه‌ربازییه، به‌ڵام له ئاکامدا سوپای سوریا هه‌ل و مه‌رجه‌که به‌ڕێوه ده‌بات و ئێمه‌ش یارمه‌تیده‌ری ئه‌وانین.
ئاهه‌نی له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا که ئایا حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده که دوای یارمه‌تی سه‌ربازی ده‌کات؟ وتی: به دلنیاییه‌وه وایه، ئه‌وان خۆیانن بڕیار ده‌ده‌ن که چی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و وڵاته‌که‌یاندا بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له فه‌رانسه سه‌باره‌ت به شه‌هیدبوونی هه‌ندێک له فه‌رمانده باڵاکانی سوپای ئێران به تایبه‌ت لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی له سوریا وتی: بێ گومان گه‌لی ئێران له تیرۆر زیانی زۆری به‌رکه‌وتووه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ئێمه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان زۆر جیدین، به دڵنیاییه‌وه شه‌ڕی دژ به تیرۆر تێچوویشی هه‌یه و به داخه‌وه له‌م پێناوه‌دا ئێمه شاهیدی ئه‌وه بووین که هه‌ندێک له ڕاوێژکارانی سه‌ربازی کۆماری ئیسلامی ئێران که له سوریا بوون شه‌هید کران، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی تیرۆر له ئێستادا ڕاستییه‌که و پێویست به‌وه ده‌کات به هه‌موو شێوازێک هه‌وڵی بنبڕکردنی بدرێت.