جام کوردی:
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی پۆست چاپی به‌ریتانیا، کۆمپانیای airbnb به نیازه بڕی 350 هه‌زار یۆرۆ پاره ته‌رخان بکات بۆ بنیات نانی سامناکترین خه‌وتنگه و حه‌وانگه‌ی جیهان.
ئه‌م کۆمپانیایه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی، داخمهی مردووانی شاری پاریسی هه‌ڵبژاردووه که پێشینه‌که‌ی بۆ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌می زائینی ده‌گه‌ڕێته‌وه و به گۆڕستانی ژێر زه‌وی پاریس ناسراوه. کۆمپانیاکه ده‌یه‌وێت ئه‌و شوێنه نۆژه‌ن بکاته‌وه و وه‌ک حهوانگهیهکی کاتی پێشوازی له میوانان بکات.
کێن ئه‌و که‌سه ئازا و بوێرانه‌ی که له ته‌نیشت ئێسک و ئێسقانی 6 ملیۆن مردوو خه‌ویان لێ بکه‌وێت؟