حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران یاسای جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کیی به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ڕێکخراوی وزه‌ی ناوه‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگه‌یاند. به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکایه‌تی کۆمار، ده‌قی فه‌رمانه‌که‌ی سه‌رۆک ڕۆحانی به‌م شێوازه‌یه: به ناوی خودای گه‌وره و مێهره‌بان وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕێکخراوی وزه‌ی ناوه‌کی ئێران له چوارچێوه‌ی ماده‌ی 123 له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی کۆماری ئیسلامی ئێران، یاسای کاری هاوگر و به‌رامبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران له جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی که له دانیشتنی ئاسایی ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 21ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی 1394ی کۆچی هه‌تاوی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران په‌سه‌ند کراوه و هه‌روه‌ها له به‌رواری 22ی ڕه‌زبه‌ر له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی چاودێری ده‌ستوره‌وه په‌سه‌ند کرا و به نامه‌ی ژماره 52832/614 له به‌رواری 23ی ڕه‌زبه‌ری 1394ی کۆچی هه‌تاوی پێمان گه‌یشتووه، به ئامانجی جێبه‌جێ کردن ڕاده‌گه‌ێندرێت. حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران