توێژه‌ر و شرۆڤه‌کارێکی مالیزیایی له‌و بڕوایه‌دایه چالاکییه هاوبه‌شه‌کانی ڕووسیا و سوریا دژ به گرووپه تیرۆریستییه‌کان به ئامانجی کۆنتڕۆڵ کردنه‌وه‌ی هه‌ل و مه‌رجی داڕماوی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌ڵام ئه‌مریکا به پشتیوانی له گرووپه تیرۆریستییه‌کانی دیکه به ده‌ر له داعش، ته‌نیا ده‌یه‌وێت به‌ستێنی له سهرکارلادانی به‌شار ئه‌سه‌د دابین بکات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، “فه‌رید ئه‌لعه‌تاس” مامۆستای زانکۆ و شرۆڤه‌کاری سیاسی مالیزیا وتی: ئه‌مریکا و ڕووسیا تێڕوانینی جیاوازیان سه‌باره‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان هه‌یه، به‌ڵام پێویست به‌وه ده‌کات که ڕێگاکانی کۆتایی هێنان به مه‌ترسییه‌کانی داعش به کرده‌وه‌ی سه‌ربازییه‌وه سنوردار نه‌کرێت.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مریکا به پێی سیاسه‌ته‌کانی خۆی بیر له سازش له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د ناکاته‌وه و ئامانجی له ئێستادا دابین کردنی به‌ستێنی له سهرکارلادانی سه‌رۆک کۆماری سوریایه.
عه‌تاس له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: واشنتن به پێی ستراتیژی خۆی له سوریا پشتیوانی له سه‌رجه‌م گرووپه تیرۆریستییه‌کان ده‌کات به ده‌ر له گرووپی داعش، به‌ڵام مۆسکۆ تێڕوانینی پێچه‌وانه‌ی سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا هه‌یه.
ئه‌م مامۆستایه‌ی زانکۆ له مالیزیا ڕوونیکرده‌وه: ڕووسیا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مریکا خوازیاری پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌ده تا له‌و ڕێگایه‌وه هه‌ل و مه‌رجی داڕماوی سوریا سه‌ر له نوێ کۆنترۆڵ بکرێته‌وه.
فه‌رید ئه‌لعه‌تاس له درێژه‌دا وتی: مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نانه‌ت له کورت ماوه‌دا ده‌توانێت کۆنتڕۆڵی بارودۆخی سوریا ئاسانتر بکات.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زۆربه‌ی شاره‌زایانی کاروباری سیاسی پێیان وایه که ئه‌مریکا له پلانی ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی داعش زۆر جیدی نییه و تا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه دابینکاری به‌شێک له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی واشنتن له ناوچه‌که بێت، تیرۆریستانی داعش وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه.
فه‌رید عه‌تاس سه‌باره‌ت به هه‌ندێک له وڵاتانی دیکه که هه‌ڵوێستێکی ڕوونیان له به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعشدا نییه، وتی: پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌کانی هه‌ندێک له‌و وڵاتانه و هاوڕێیه‌تی له گه‌ڵ ئه‌مریکا وای کردووه که سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌یان، ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵوێستێکی ڕوونیان له به‌رامبه‌ر داعشدا نه‌بێت و به ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تیدا درێژه به چالاکییه‌کانیان بده‌ن.
ئه‌م شرۆڤه‌کاره‌ی مالیزیا پێی وایه که هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مریکا دژ به داعش ده‌سکه‌وتێکی ئه‌وتۆی به‌دواوه نه‌بووه، به‌ڵام هێرشه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا که به هه‌ماهه‌نگی حکومه‌تی سوریایه، ده‌ره‌نجامی باشتری ده‌بێت.
ئه‌لعه‌تاس له‌و بڕوایه‌دایه که کرده‌وه‌ی سه‌ربازی ته‌نیا ڕێگا چاره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نییه و پێویستی ئه‌نجامدانی چاکسازی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی نابێت له بیر بکرێت.
ناوبراو وتی که گه‌شه‌ی ئابوری هه‌ندێک له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر چۆنیه‌تی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک دابنێت و ئه‌مه‌ش به مانای که‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی پشتیوانی خه‌ڵک له‌و گرووپه تیرۆریستییانه ده‌بێت.
مامۆستای زانکۆکانی مالیزیا جه‌ختی کرده‌وه: به ده‌ر له چاکسازی و گه‌شه‌پێدانی ئابوری له‌و وڵاتانه‌دا هه‌ندێک هه‌نگاوی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ک ناسینه‌وه‌ی ڕه‌گ و ڕیشه‌ی تیرۆر له وڵاتانی ناوچه‌که ده‌توانێت کاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنی هه‌بێت.
فه‌رید ئه‌لعه‌تاس له کۆتاییدا وتی: له هه‌ر هه‌نگاوێکدا له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش یان گرووپه تیرۆریستییه‌کانی دیکه، پێویسته بوار به‌و که‌سانه نه‌درێت که ناکۆکی مه‌زهه‌بی و تائیفی له کۆمه‌ڵگادا ده‌خوڵقێنن و وێڕای دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی گونجاو بۆ قه‌یرانی سوریا، ئاشته‌وایی نێوان گرووپه مه‌زهه‌بییه‌کان بخرێته ئه‌وله‌ویاتی کار و چالاکییه‌کانه‌وه.