له گوندی شوانکاره‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی شاهۆی قه‌زای ڕوانسه‌ر له پارێزگای کرماشان مامۆستایه‌ک سندۆقێکی بانکی بۆ قوتابیانی ده‌کاته‌وه تا له ڕێی پاشه‌که‌وت کردنی پاره‌کانیان بتوانن له داهاتوودا پێداویستییه‌کانی خۆیان دابین بکه‌ن، به ده‌ر له‌مه‌ش ئه‌م مامۆستا داهێنه‌ره هاوشانی وانه‌کانی ڕۆژانه‌ی ناو پۆله‌کان ده‌یه‌وێت قوتابیان فێری ئیش و کاری ئابوری و سه‌رکه‌وتن له قۆناغه‌کانی داهاتووی ژیانیان بکات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێرفان خاته‌می کارناسی باڵای بواری کارگێڕی و مامۆستای قوتابخانه‌ی ئیستقلالی بنه‌ڕه‌تی، سندۆقی بانکی ئۆمێدی شوانکاره‌ی دامه‌زراندووه و له‌و ڕێگاشه‌وه قوتابیان ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که پێویستیان پێی نییه، تێیدا پاشه‌که‌وتی ده‌که‌ن.
مامۆستاکه پرۆسه‌که‌ی وه‌ک بانکێکی ڕاسته‌قینه ده‌ستپێکردووه و حسێبی بانکی بۆ ئه‌و قوتابیانه کردووه‌ته‌وه و ئه‌وان له ڕێگای ئه‌و ژماره حسێبهوه ده‌زانن که چه‌نده پاره‌یان کۆکردووه‌ته‌وه.
مامۆستا عێرفان خاته‌می ڕایگه‌یاندووه که ئامانجی له‌م کاره ئه‌وه‌یه که قوتابیان له گه‌ڵ ئیش و کاری ئابوری و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر ئاشنا ببن و به ده‌ر له‌مه‌ش ئه‌وان بڕه پاره‌یه‌ک که زۆر پێویستیان پێی نه‌بێت کۆی ده‌که‌نه‌وه و پاشان له کاتی پێویستدا ده‌توانن که‌ڵکی باشتر له‌و پاره‌یه وه‌ربگرن.
ئه‌م پلانه ئابورییه‌ی مامۆستاکه کاردانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی لای قوتابیان و بنه‌ماڵه‌کانیان به دوای خۆیدا هێناوه و به گشتی ستایشی ڕۆڵی داهێنه‌رانه‌ی عێرفان خاته‌مییان کردووه له پێناو پێگه‌یاندنی منداڵه‌کانیان و فێرکردنیان به‌وه‌ی که له داهاتوودا پێویستیان ده‌بێت.
گوندی شوانکاره، گوندێکی گه‌شتیارییه و به هۆی سرووشته جوانه‌که‌ی و ئه‌شکه‌وتی کاواته‌وه ساڵانه به هه‌زاران گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌که‌ن.