کارناسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی هه‌ینی ڕایانگه‌یاند که گرووپی تیرۆریستی داعش بڕی 10 هه‌زار دۆلار وه‌ک پاداشت بۆ ئه‌و لایه‌نگره‌ی ته‌رخان ده‌کات که که‌سێکی نوێ بکه‌نه ئه‌ندامی ئه‌و گرووپه به مه‌به‌ستی به‌شداری له شه‌ڕی سوریا و عێراق.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری فه‌رانسه، کارناسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه‌یان پاش چاوپێکه‌وتنێک له به‌لژیکا ڕاگه‌یاند که یه‌کێک له وڵاتانی ئه‌ورووپی سه‌ره‌کیترین شوێنی ناردنی تیرۆریسته بیانییه‌کانی گرووپی داعشه.
به وته‌ی ئلیزابت کارسکا سه‌رۆکی گرووپێکی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که سه‌رقاڵی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌یه، داعش تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌ک ئامرازی ڕاکێشانی تیرۆریستانی نوێ له به‌لژیکاوه به کار دێنێت.
کارسکا له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: کارناسانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌وه‌یان ڕاگه‌یاندووه که تا ئێستا 500 که‌س له به‌لژیکاوه په‌یوه‌ندییان به گرووپی تیرۆریستی داعش له سوریا و عێراق کردووه که به‌راورد به ڕێژه‌ی هه‌ر وڵاتێکی دیکه‌ی ئه‌ورووپی زیاتره.
ناوبراو له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له برۆکسێل وتی: ئێمه بیستوومانه که داعش تا 10 هه‌زار دۆلار به‌و ئه‌ندام و لاینگره‌ی ده‌دات که ئه‌ندامێکی نوێی بۆ بدۆزنه‌وه و ئه‌مه‌ش به‌نده به ئاستی خوێنده‌واری و توانایی جه‌سته‌یی ئه‌ندامه نوێیه‌که.
ئه‌م پارێزه‌ر و مافناسه‌ی پۆڵۆنیایی له درێژه‌دا وتی: ئه‌گه‌ر که‌سێک شه‌هاده‌ی کارناسیی له بواری کۆمپیۆته‌ر هه‌بێت یان که‌سێکی پزیشک بێت، داعش بۆ ئه‌مه خه‌ڵاتی زیاتر ده‌به‌خشێته ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که وه‌ها که‌سێکی بۆی ڕاکێشاوه.
ئه‌م گرووپه‌ی سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی کارسکا که له لایه‌ن کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئه‌و ڕێکخراوه له ژنێڤ دامه‌زراوه، ڕایگه‌یاند: لایه‌نگرانی گرووپه ته‌کفیرییه‌کان یه‌که‌م جار له ساڵی 2010 تیرۆریسته‌کانیان له به‌لژیکاوه به‌ره‌و سوریا ناردووه.
له درێژه‌دا ئه‌و گرووپه ڕایگه‌یاندووه که گرووپی ته‌کفیری بۆ به‌لژیکا له ئێستادا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانیشی له به‌ندیخانه‌کان دان و که‌سانێکی دیکه ئه‌رکی ڕاکێشانی ئه‌ندامی نوێ بۆ داعش جێبه‌جێ ده‌که‌ن.
کارسکا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: ژماره‌یه‌ک له کچان و ئافره‌تانی به‌لژیکا بۆ هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ تیرۆریستان یان چاودێری ته‌ندرووستی برینداره‌کانی داعش له‌و وڵاته‌وه ده‌ڕۆنه سوریا و عێراق و ژماره‌یه‌کی دیکه‌یان به‌شداری شه‌ڕه‌کان ده‌که‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئامارێکی ڕوون له سه‌ر ئه‌و که‌سانه نییه که به‌لژیکا به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ندی کردن به داعش به جێ دێڵن، به‌ڵام له 10 که‌س له هه‌ر مانگێکدا له 3 ساڵی ڕابردوو بۆ 5 که‌س له‌م مانگه‌دا دابه‌زیوه.
بڕیاره ڕاپۆرتی ئه‌و گرووپه که له چه‌ند مانگی ڕابردووش‌دا سه‌ردانی وڵاتی تونسیان کردووه له ساڵی 2016 بڵاو بکرێته‌وه.