سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ئاماژە بە دوو قۆناغی ڕۆڵی سازێنەری ئێران بۆ چارەسەریی قەیرانەکانی ناوچە و هەرێمی کوردستان، وتی: ئێران هەوڵی داوە گرووپە ناوخۆییەکانی کوردستان لێک نزیک کاتەوە.
بە ڕاپۆرتی جام کوردی ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی بهرایی کۆنفڕانسی ئەمنی و ئاسایشی میونیخ کە لە نووسینگەی توێژینەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تاران بەڕێوەچوو، بە ئاماژە بە ناکۆکییە سیاسییەکانی لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: بە خۆشحاڵییەوە ناکۆکییەکان لەم دواییەدا تەشەنەیان نەسەندووە و ناکۆکییەکانی پێشتریش بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێن و ئامانجی ئێمەش ئەوەیە کە لە گەڵ تەواوی گرووپەکان بە تایبەت لە گەڵ یەکێتی نیشتمانی ڕێککەوین و هیوادارین لەوبارەوە بە ئاکام بگەین.
ناوبراو لە وەڵامی پرسیارێک سهبارهت به ڕۆڵی ئێران لە شەڕ لە دژ به تیرۆر ڕوونیکردەوە: ئێران لە دوو قۆناغدا بۆ چارەسەریی قەیرانەکانی ناوچە ڕۆڵی کاریگەری ههبووه ، لە قۆناغی یەکەمدا کاتێک کە داعش هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان، ئێران یەکەمین وڵاتێک بوو کە یارمەتی ئێمەی دا و پاشان لە گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیشدا، ئێران ڕۆڵێکی سازێنەری بوو.
بارزانی وتیشی: ڕۆڵی ئێران لە هەرێمی کوردستان لەو ڕووەوە سازێنەرە کە توانی سهرجهم گرووپەکان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان لێک نزیک کاتەوە.
سهرپکی حکومهتی ههرێم وتی: ئێمە هەر گۆڕانکارییەک لە ناوچەدا بێتە ئاراوە و ئامانجی پێکانی داعش و تیرۆریستەکان بێت، وەک هەوڵێکی ئیجابی هەڵی دەسەنگێنین و هەر لەم پێناوە لامان وایە کە لە سووریا ڕەوتی گۆرانکارییەکان نابێت بە باری سەربازیدا بچێت، بەڵکوو دەبێت لە رێگەی پڕۆسەیەکی سیاسییەوە کێشەکانی چارەسەر بکرێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە: ئێمە لامان وایە کە هەر هەنگاوێک لە پێناو لاوازکردنی تیروریستەکان لە ناوچەدا پێشوازی لێ دەکرێت و ئیئتیلافی چوار لایەنەش گەر لە پێناو سەرکوت کردن و سڕینەوەی تیرۆریزم و داعش هەوڵ بدات، بە لای ئێمەوە وەک هەوڵێکی ئیجابی وێنا دەکرێت.