ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کۆچ (IOM) ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند له ده‌سپێکی ساڵی نوێ تا ئێستا زیاتر له 613 هه‌زار کۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له ڕێگای مه‌دیته‌رانه‌وه ڕوویان له ئه‌ورووپا کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئه‌و ڕێکخراوه ڕایگه‌یاندووه، له‌م ڕۆژانه‌دا ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که گه‌یشتوونه‌ته یۆنان، ڕووی له به‌رزبوونه‌وه کردووه.
ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کۆچ به ئاماژه به‌وه‌ی که ڕۆژانه 85 به‌له‌می په‌نابه‌ران ده‌گاته یۆنان، ڕایگه‌یاندووه: له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تا ئێستا زیاتر له 3 هه‌زار و 100 په‌نابه‌ر که له مه‌دیته‌رانه‌وه نیازی گه‌یشتنیان به ئه‌ورووپا هه‌بووه، گیانی خۆیان له ده‌ست داوه.
ئه‌ورووپا له‌م رۆژانه‌دا له گه‌ڵ گه‌وره‌ترین قه‌یرانی کۆچ پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌م ڕووبه‌ڕوویه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ناکۆکی که‌وتووه‌ته نێوان 28 وڵاتی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌ورووپا، ڕای گشتی له‌و وڵاتانه‌دا به تایبه‌ت پاش خنکانی ئایلانی ته‌مه‌ن سێ ساڵه له سه‌ر پێشوازی له په‌نابه‌ران و وه‌رگرتنیان گۆڕانکاری به سه‌ردا هات.
به وته‌ی دوناڵد تاسک سه‌رۆکی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، له نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ئه‌ورووپا له سه‌ر چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران ناکۆکی هه‌یه. هه‌ندێک له‌و وڵاتانه داوای کۆنتڕۆڵ کردنی بارودۆخه‌که ده‌که‌ن و هه‌ندێکی دیکه پشتیوانی له وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران ده‌که‌ن.
هه‌ندێک له وڵاتان وه‌ک هه‌نگاریا، بۆ ڕێگرتن له هاتنی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌ورووپا له سه‌ر سنوره‌کان ڕێ و شوێنی تایبه‌تیان وه‌ک بنیات نانی دیوار گرتووه‌ته‌به‌ر.
ئیتالیا و یۆنان یه‌که‌م ئامانجی ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و په‌نابه‌رانه‌ی بوو که له وه‌رزی هاوین له ڕێگای مه‌دیته‌رانه‌وه خۆیان گه‌یانده که‌ناراوه‌کانی ئه‌ورووپا.