هەندێك هۆکار هەیە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش یەکێک لەوانە کەمی ڤیتامینDیە لەدیارترین هۆکارەکانیش بریتییە لە:
١– دڵەڕاوکێ و خەمۆکی و بێتاقەتی دەبنە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی هۆرمۆنی کۆرتیزۆل، ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی چەوری بەتایبەتی لەدەوروبەری کەمەردا.
٢– ئەو کاتەی رێژەی کۆرتیزۆل لەخوێندا زیاددەکات بەڕێژەیەکی زۆر، لەم کاتەدا چەوری کۆدەبێتەوە لەدەموچاو و سك و پشتدا.
٣– چالاکنەبوونی رژێنی دەرەقی: هۆرمۆنی رژێنی دەرەقی پێویستە بۆ تواندنەوەی چەورییە کۆکراوەکان، ئەگەر ئەم رژێنە چالاک نەبوو بەپێی پێویست، هۆرمۆنەکە بەرهەم ناهێنێت بۆ تواندنەوەی چەورییەکە.
٤– کیسی هێلکەدان، ٥ ملیۆن ژن لەسەرانسەری جیهاندا توشی کیسی هێلکەدان دەبن، لەدیارترین نیشانەکان خوێنبەربوونی زێیە، ناڕێکی سوڕی مانگانە، زیپکە، زیادبوونی مووی دەموچاو، زیادبوونی کێش بەبێ زۆر خواردن.
٥–گۆڕانکاری لەهۆرمۆنەکاندا لەلای ژنان: ژنان توشی ئەم گۆرانکارییانە دەبن لەقۆناغە جیاوازەکانی ژیانیاندا، وەکو باڵقبوون، لەکاتی دووگیانی و نەمانی سوڕی مانگانەدا، ئەم گۆڕانی هۆرمۆنانەش دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.
٦– کەمی ڤیتامین D: یەکێکە لەڕەگەزە پێویستەکان بۆ تواندنەوەی چەوری لەش، هەستی برسێتی کۆنتڕۆڵ دەکات.