ئه‌م شێوازه، چاره‌سه‌رێکی گونجاوه و تێچووی که‌میشی ده‌وێت بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که گرفتی ئاویان هه‌یه و دانیشتووانه‌که‌ی به ناچاری ڕێگایه‌کی دوور و درێژ ده‌بڕن تا ئاوی خاوێن و ته‌ندرووستیان پێ ده‌گات.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، داهێنانه‌که بۆ ئه‌و ناوچانه‌یه که بۆری ئاویان بۆ ڕانه‌کێشراوه و یان له ئێستادا ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی که‌م ئاوی بوونه‌ته‌وه.
به‌م ئامێره‌وه دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه به ئاسانی ته‌نکه‌ری ئاوه‌که به‌ره‌و شوێنی نیشته‌جێ بوونی خۆیان ده‌گوازنه‌وه.
وێنه‌کان پیشان ده‌ده‌ن که داهێنانه‌که له ناوچه‌کانی ئه‌فریقا بووه.