وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له تارانه و به‌شداری دانیشتنی به‌رایی کۆنفرانسی ئه‌منییه‌تی مونیخ ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش زیگمار گابریێل وه‌زیری دارایی و جێگری ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا، فرانک واڵتر شتان مایر دووه‌م ئه‌ندامی کابینه‌ی ئه‌ڵمانیایه که له ده‌ره‌نجامی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی سه‌ردانی تاران ده‌کات. دوا سه‌ردانی به‌رپرسی ده‌زگای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ ئێران، 12 ساڵی ڕابردوو بووه. له‌و کاته‌دا له ساڵی 2003 و له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی محه‌ممه‌د خاته‌می، یۆشکا فیشه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تارانی کرد.
به پێی ڕاگه‌یاندنی میدیاکانی ئه‌ڵمانیا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته وتی: پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات، چۆنیه‌تی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و گۆڕانکارییه سیاسی و ئه‌منییه‌کانی ناوچه‌که، ته‌وه‌ری وتووێژه‌کانی شتاین مایر له گه‌ڵ به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی ده‌بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که ڕۆڵی ئێران له بارودۆخی سوریا له چوارچێوه‌ی دانوستانه‌کانی فرانک واڵتر شتاین مایر ده‌بێت.
بڕیاره وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له تاران له گه‌ڵ هه‌ر یه‌ک له حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆمار، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی و محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ناوبراو له دانیشتنی به‌رایی کۆنفرانسی ئه‌منییه‌تی مونیخ له تاران به‌شداری ده‌کات که بۆ یه‌که‌م جار له ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت.
شتاین مایر ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه له تارانه‌وه ده‌گاته ڕیاز. له عه‌ره‌بستان له گه‌ڵ عادڵ جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته کۆده‌بێته‌وه، ته‌وه‌ری وتووێژه‌کانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا و عه‌ره‌بستان، پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌بێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی سێ شه‌ممه ده‌گاته ئه‌مان، پایته‌ختی وڵاتی ئه‌رده‌ن. دۆسیه‌ی تیرۆر و په‌نابه‌ران ته‌وه‌ری کۆبوونه‌وه‌کانی شتاین مایر و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رده‌ن ده‌بێت. ئه‌رده‌ن وڵاتێکه که به هه‌زاران په‌نابه‌ر و ئاواره‌ی سوریی تێدا نیشته‌جێ کراوه.
هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ سه‌ردانه‌که‌ی فرانک واڵتر شتاین مایر بۆ ناوچه‌که، هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز ڕایگه‌یاندووه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیا له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ هه‌ر یه‌ک له وڵاتانی ئێران و عه‌ره‌بستان، قه‌یرانی سوریا تاوتوێ ده‌کات. ڕۆیته‌رز له ڕاپۆرته‌که‌یدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کردووه‌ته‌وه که گه‌یشتن به هه‌ر چه‌شنه چاره‌سه‌رێک بۆ قه‌یرانی سوریا به بێ ئێران و عه‌ره‌بستان ئه‌گه‌رێکی دووره. هه‌روه‌ها له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌یه‌وێت له سه‌ردانه‌که‌یدا به‌رپرسانی تاران و ڕیاز به‌ره‌و دانوستان و وتووێژ هان بدات که به هۆی ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا گرژی و ئاڵۆزی زۆر له په‌یوه‌ندییه‌کانیان ده‌بینرێت.
شتاین مایر پێشتر ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو که بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی قه‌یرانی سوریا، پێویستمان به په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان ده‌بێت، ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ببینه پردێک له نێوان ئه‌م دوو وڵاته به ئامانجی چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا.
وه‌فدێکی فه‌رهه‌نگی هاوڕێیه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ تاران ده‌کات.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیسنا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه سه‌ردانی زانکۆی تاران ده‌کات. به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی ئه‌و زانکۆیه ڕایگه‌یاندووه که سه‌ردانه‌که‌ی فرانک واڵتر شتاین مایر به ئامانجی په‌ره‌پێدانی هاوکاری فه‌رهه‌نگی و زانکۆیی له نێوان دوو وڵاتی ئه‌ڵمانیا و ئێران ده‌بێت.
به پێی به‌رنامه‌کان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له گه‌ڵ سه‌رۆکی زانکۆی تاران کۆده‌بێته‌وه، پاشان له نێو مامۆستایان و خوێندکارانی ئه‌و زانکۆیه وتارێک پێشکه‌ش ده‌کات، ناوه‌ڕۆکی ئه‌و وتاره ئاڵ و گۆڕی فه‌رهه‌نگی و زانکۆیی له نێوان هه‌ر دوو وڵاته.
له‌و دیداره‌دا هاوکات سێ لێژنه‌ی تایبه‌ت به هاوکاری زانستی و ته‌کنۆلۆژیایی له نێوان ئێران و ئه‌ڵمانیا و به به‌شداری خوێندکاران به‌ڕێوه ده‌چێت. سه‌رۆکی به‌شی فه‌رهه‌نگی زانکۆکانی ئه‌ڵمانیاش له‌و سه‌ردانه‌دا له زانکۆی تاران ئاماده ده‌بێت.