هاوکات له گه‌ڵ به‌رده‌وامی بۆردومانه‌کانی ڕووسیا له سوریا، سوپای ئه‌و وڵاته له پێناو ڕه‌وایی به‌خشین به‌و هێرشانه په‌یامی ژنه فڕۆکه‌وانێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه به ناوی عه‌قید بالیسلاڤا که پێش له بۆردومانه‌کانی بنکه و باره‌گانی داعش له سوریا تۆمار کراوه.
عه‌قیدی فڕۆکه‌وان بالیسلاڤا له په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: ” ئایا ده‌زانن که ئیسلامخوازه توندڕۆ‌کان ئێمه له سه‌گ خه‌راپتر وه‌سف ده‌که‌ن؟” بالیسلاڤا به‌م وته‌یه ده‌یه‌وێت ڕه‌وایه‌تی به‌و هێرشانه بدات که سوپای ڕووسیا له سوریا ئه‌نجامی ده‌دات. له درێژه‌ی ئه‌م شه‌پۆله‌دا، میدیاکانی دیکه‌ی ڕووسیا، ڕایانگه‌یاندووه: ” ئیسلامخوازه‌کان له‌و بڕوایه‌دان که ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ژنێکه‌وه بکوژرێن، به‌هه‌شتیان بۆ نابێت “.
ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ڕووسی “پراودا” له چه‌ندین بابه‌ت دا به‌رگری له هێرشه سه‌ربازییه‌کانی مۆسکۆ له سوریا ده‌کات، له یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌دا هاتووه: “ئه‌گه‌ر ڕووسیا پشتیوانی له سوریا بکات، مه‌سیحییه‌کان پارێزراوتر ده‌بن “. میدیا حکومییه‌کانی سوریا به بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین وێنه له عه‌قیدی فڕۆکه‌وان بالیسلاڤا، وه‌ک قاره‌مانێکی سه‌رکه‌وتووی شه‌ڕی دژه تیرۆر ناویان بردووه و ڕایانگه‌یاندووه که ناوبراو که‌سێکه که وانه‌یه‌کی توندی به داعش داوه.