به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان وتی: هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین ناوچه‌ی ئه‌ورامانات له سه‌ر ئاستی جیهانیدا تۆمار بکرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، عه‌لی فه‌عله‌گه‌ری له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به گه‌شتیاری و ژینگه که له ناحیه‌ی باینگان سه‌ر به قه‌زای پاوه به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: ناوچه‌ی ئه‌ورامانات هه‌ڵگری سرووشتێکی جوان و بێ وێنه‌یه که پێویسته له سه‌ر ئاستی جیهانی ناوی تۆمار بکرێت.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌م ده‌فرایه‌تییه گه‌وره‌یه له ڕووی داراییه‌وه ده‌سکه‌وتێکی بۆ ئێمه نه‌بووه، وتی: هێشتا ئێران مه‌ودایه‌کی زۆری تا گه‌یشتن به گه‌شتیاری جیهانی هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان ڕایگه‌یاند: ساڵی ڕابردوو نزیکه‌ی 5 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ئێرانیان کردووه که به پێی ده‌فرایه‌تییه‌کانی ئێران ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌مه.
فه‌عله‌گه‌ری له درێژه‌دا وتی: کابینه‌ی یانزه‌یه‌می حکومه‌ت له هه‌وڵی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیه له گه‌ڵ وڵاتانی جیهانی و له‌م ڕووه‌شه‌وه پسپۆڕان پێش بینی ئه‌وه‌یان کردووه به‌م زووانه سۆنامی گه‌شتیاری بگاته ئێران.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که له به‌رنامه‌کانی سێهه‌م و چواره‌می گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵات، بواری گه‌شتیاری له به‌رچاو نه‌گیراوه، وتی: ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی پلان و به‌رنامه‌ی خۆیی بۆ گونجاندنی له به‌رنامه‌ی شه‌شه‌می گه‌شه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی وڵات ڕاده‌ستی حکومه‌ت کردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی پارێزگای کرماشان به ئاماژه به پۆتانسێڵی گه‌شتیاری ئێران ڕایگه‌یاند: له ناوچه‌یه‌ک که ئاڵۆزی و نائارامی ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره ده‌ستێنێت، ئێران له ڕووی ئه‌من و سه‌قامگیری له ئاستێکی هه‌ره به‌رزدایه و ئه‌مه‌ش ده‌توانێت به‌ستێنێک بۆ گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری بێت.
فه‌عله‌گه‌ری بانگه‌شه و ڕێکلامی بۆ گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری به پێویست زانی و وتی: به داخه‌وه بودجه‌یه‌کمان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له به‌رده‌ستدا نییه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: په‌ره‌پێدانی هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی و به‌شداری له پێشناگا جیهانییه‌کان وه‌ک یه‌کێک له ڕێگاکانی گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری داده‌نرێت.
عه‌لی فه‌عله‌گه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان گه‌شه‌پێدانی بواری گه‌شتیاری و پاراستنی ژینگه‌ی ڕوون کرده‌وه و وتی: ئه‌گه‌ر ژینگه‌ی وڵات و ناوچه‌که‌مان نه‌پارێزین، گه‌شه‌پێدانی وڵات ئه‌گه‌رێکی دووره.
هه‌ر له‌و کۆبوونه‌وه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی کرماشان به ئاماژه به وشکبوونی زێی تاقوه‌سان وتی: به‌داخه‌وه هه‌ڵکه‌ندنی بیره نایاساییه‌کان له په‌راوێزی ئه‌و زێیه بوو به هۆکاری وشکبوونی و ئه‌مه‌ش زیانێکی گه‌وره‌ی به گه‌شتیاری پارێزگای کرماشان گه‌یاندووه.
ناوچه‌ی ئه‌ورامانات به‌شێک له پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان و هه‌رێمی کوردستان له خۆ ده‌گرێت. سرووشتی جوان و دارستانه‌کانی ناوچه‌که ساڵانه به سه‌دان هه‌زار گه‌شتیاری ناوخۆیی و بیانی ڕاکێشی شار و گونده‌کانی ده‌کات. شێوازی بیناسازی به تایبه‌ت له هه‌ندێک ناوچه‌ی گوندنشین له ئه‌ورامانات تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی به‌م ناوچه شاخاوییه به‌خشیوه، ڕووبار و ئه‌شکه‌وته‌کانی ئه‌ورامانات به‌شێکی دیکه‌ن له ڕاکێشیگه‌لی ناوچه‌که له ڕووی گه‌شتیارییه‌وه. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو، بازاڕچه سنورییه‌کان درگایه‌کی دیکه‌یان به ڕووی گه‌شتیاری ئه‌وراماناتدا کردووه‌ته‌وه و هیوای ئه‌وه‌ی به دانیشتووانی داوه که له ئه‌گه‌ری پلان و به‌رنامه‌ی پێویست، ده‌کرێت له ده‌رفه‌تی سنووری بوونی ناوچه‌که، له پێناو بوژانه‌وه‌ی که‌رتی ئابوری که‌ڵکی لێ وه‌ربگیردرێت.
قه‌زاکانی پاوه، جوانڕۆ، ڕوانسه‌ر و سه‌لاسی باوه‌جانی له پارێزگای کرماشان به‌شێکن له ناوچه‌ی ئه‌ورامانات.