ڕۆژنامه‌ی لۆبنانی النهار ڕایگه‌یاندووه. “جوبران باسیل” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لۆبنان به‌م نزیکانه سه‌ردانی تاران ده‌کات.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، النهار ڕایگه‌یاندووه: باسیل له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی کۆماری ئیسلامی ئێران به مه‌به‌ستی وتووێژ سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات و هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌که سه‌ردانی تاران ده‌کات.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌م سه‌ردانی جوبران باسیل بۆ تارانه پاش ئه‌وه‌ی که پۆستی سه‌رۆکی پارتی ڕه‌وتی ئازادی نیشتمانی لۆبنانی وه‌رگرتووه.
باسیل له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له گه‌ڵ “محه‌ممه‌د فه‌تحعه‌لی” باڵوێزی کۆماری ئیسلامی ئێران له لۆبنان کۆبووه و سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و به‌یروت و گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه‌که وت‌ووێژیان کردووه.