سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا ڕایگه‌یاند که به ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێکی سیاسی بۆ قه‌یرانی سوریا له گه‌ڵ وڵاتانی ڕووسیا و ئێران دانوستان ده‌که‌ین.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ڕۆیته‌رز، ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ ڕوونیکرده‌وه که ئه‌نکه‌ره له پێناو دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا له گه‌ڵ مۆسکۆ و تاران دانوستانی ده‌بێت، جه‌ختیشی کرده‌وه که ئه‌م سیاسه‌ته به مانای شه‌رعییه‌تدان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێستای دیمه‌شق نییه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا که وڵاته‌که‌ی به یه‌کێک له نه‌یارانی به‌هێزی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا داده‌نرێت، له درێژه‌دا وتی: هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا له ئه‌دلیب و حه‌له‌ب ده‌توانێت ڕێژه‌ی ئاواره‌کانی سوریا به‌ره‌و تورکیا به‌رزتر بکاته‌وه.
شایانی ئاماژه‌یه که سوپای سوریا به پاڵپشتی فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو به‌شێک له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی گرووپه نه‌یاره‌کان و گرووپی تیرۆریستی داعشی ئازاد کرد و به‌مه‌ش گورزێکی کوشه‌نده‌ی له‌و گرووپانه داوه که له لایه‌ن ئه‌مریکا و تورکیاوه پشتیوانی ده‌کرێن.