ڕاوێژکاری باڵای ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: قه‌یرانی سوریا ڕێگاچاره‌ی سیاسی هه‌یه و ئه‌م ڕێگایه‌ش به بێ ئێران ده‌ره‌نجامێکی نابێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی ستراتژیکی کۆڕی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له وتووێژێک له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری ئیسنا له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی که خوێندنه‌وه‌ی ئێوه بۆ به‌شداری سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا چییه، ڕوونیکرده‌وه: ئه‌و کاره‌ی که ڕووسیا له سوریا ده‌یکات گرنگ و ستراتیژییه، حکومه‌تی یاسایی سوریا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستان هێزی ئاسمانی ئه‌وتۆی نه‌بوو و ڕووسیاش ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه‌ی به پێی داواکاری حکومه‌تی دیمه‌شق ئه‌نجام داوه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئه‌م هه‌نگاوه و هاوکاری سوریا، ئێران و حیزبووڵای لۆبنان و تا ڕاده‌یه‌کیش عێراق که ئیئتلافێکیان ناسراو به ئیئتلافی 1+4 پێکهێناوه، به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی بۆ به‌رگری له سوریا پێکهێناوه و به‌م هۆیه‌شه‌وه پێشکه‌وتنی زۆریش مسۆگه‌ر بووه و لێکدانه‌وه‌کانی ئێمه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئه‌رێنییه.
ولایه‌تی له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه سه‌باره‌ت به وته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌رانسه و ئه‌گه‌ری وتووێژی نێوان ئێران، تورکیا و سوریا به ئامانجی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا وتی: له ماوه‌ی دوو حه‌فته‌ی ڕابردوو نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری فه‌رانسه سه‌ردانی ئێرانی کرد و له گه‌ڵ هه‌ندێک به‌رپرسی کۆماری ئیسلامی و له‌وانه‌ش من کۆبووه. ناوبراو دید و تێڕوانینی پاریسی خسته ڕوو که بڕوایان به چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا هه‌یه و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که پێویسته ئێران له‌و ڕه‌وته‌دا به‌شداری هه‌بێت.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر ولایه‌تی به ئاماژه به‌وه‌ی که وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتوون که قه‌یرانی سوریا چاره‌سه‌ری سه‌ربازیی نییه، ڕایگه‌یاند: ئه‌مه‌ش هه‌مان بابه‌ته که کۆماری ئیسلامی زیاتر له 4 ساڵ جه‌ختی له سه‌ر ده‌کرده‌وه و له‌مڕۆش ڕاستی ستراتیژی تاران سه‌لمێندرا و به باشی له‌وه تێده‌گه‌ن که ئێران له پاراستنی یه‌کپارچه‌یی سوریا و ڕێگری له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بووه.
ڕاوێژکاری باڵای ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له درێژه‌دا وتی: به بێ به‌شداری ئێران ئه‌گه‌ری گه‌یشتن به ڕێگاچاره‌یه‌کی سیاسی له سوریا بوونی نییه و پێویسته ڕۆڵی تاران له‌به‌رچاو بگیردرێت.
ولایه‌تی جه‌ختی کرده‌وه: به‌شار ئه‌سه‌د هێڵی سوری ئێرانه، گه‌لی سوریا له ژێر سه‌رکردایه‌تی ناوبراو له‌و شه‌ڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا که وڵاتانی ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌کانیان له ناوچه‌که دژ به دانیشتووانی سوریا ده‌ستیانپێکرد خۆڕاگرانه به‌رگرییان له خاک و نیشتمانی خۆیان کردووه.
سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی ستراتژیکی کۆڕی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له وه‌ڵامی پرسیارێکی دیکه‌دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا به ڕێگاچاره‌ی سیاسی له گه‌ڵ تاران هاوڕان، به‌ڵام سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ئه‌م هاوبه‌شییه له ئارادا نییه، وتی: به‌شار ئه‌سه‌د له دوایین هه‌ڵبژاردنی سوریا زۆرترین ده‌نگی به ده‌ستهێناوه و له هه‌ل و مه‌رجێکی ئاسایی‌دا سه‌ر له نوێ ده‌توانێت زیاتر له ڕابردوو ڕای خه‌ڵکی سوریا به‌ره‌و خۆی ڕابکێشێت، ئێمه ده‌زانین که ئه‌سه‌د به هه‌موو هێزێکه‌وه له گه‌ل و نیشتمانی سوریا به‌رگری ده‌کات. وڵاتانی ڕۆژئاوا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کێشه‌یان هه‌بوو، به‌ڵام ئێمه بۆچوونی خۆمان هه‌یه و خه‌ڵکی سوریاش ده‌سته‌وه‌ستان نابن که بزانن وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به به‌شار ئه‌سه‌د چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه.
ولایه‌تی له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که وڵاتانی ڕۆژئاوا له سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ناکۆکییان له گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران هه‌یه و بڕیاره له ده‌ره‌نجامدا ئه‌م قه‌یرانه به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ببرێت، ڕوونیکرده‌وه: ئه‌وان بۆچ له گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د دژایه‌تی ده‌که‌ن؟ ئه‌ڵته‌رناتیویان چییه؟ مه‌گه‌ر ئه‌وان که‌سێکیان هه‌یه که له لایه‌ن خه‌ڵکی سوریاوه قبووڵکراو بێت و خزمه‌تی به‌و خه‌ڵکه گه‌یاندبێت؟ ئه‌وانه‌ی که له ڕیزی تیرۆریستان دان و خه‌ڵکی بێ تاوانی سوریایان کوشتووه، شیاوی ئه‌وه نین که بێنه سه‌ر کار، به پێچه‌وانه‌وه پێویسته دادگاییش بکرێن.
ناوبراو له درێژه‌دا به‌م پرسیاره ده‌ستیپێکرد که مه‌گه‌ر به‌دیلی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌یه؟ و وتی: وه‌ک 4 ساڵی ڕابردوو که کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی له به‌شار ئه‌سه‌د کردووه، له ئێستاشدا به‌هێزه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین.