وه‌زیری نه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند: تا دوو ساڵی داهاتوو ده‌یان ملیار گرێبه‌ستی نوێ واژۆ ده‌کرێت و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه ده‌رفه‌تی زێڕین بۆ به‌شه جیاوازه‌کان به تایبه‌ت دامه‌زراوه یاساییه‌کان دابین ده‌کرێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، بێژه‌ن نامدار زه‌نگه‌نه رۆژی دووشه‌ممه له کۆنفرانسی یاسا و مافه‌کانی وزه ڕایگه‌یاند: له گه‌وره‌ترین کێشه یاساییه‌کانی بواری نه‌وت له وڵاتی ئێمه، نه‌بوونی دامه‌زراوه‌یه‌کی بێ لایه‌ن و لێهاتووه سه‌باره‌ت به دادوه‌ری.
ناوبراو وتی: ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی ئه‌وه دراوه که دامه‌زراوه‌یه‌کی وه‌ها له ژووری بازرگانی چالاکی بکات به‌ڵام به‌رده‌وام له‌م بواره‌دا لاوازیمان هه‌یه و له زۆربه‌ی دادوه‌رییه‌کان به‌رپرسایه‌تی ئه‌وه‌مان خستووه‌ته ئه‌ستۆی حکومییه‌کان تا سه‌باره‌ت به ناکۆکییه‌کانی نێوان که‌رتی تایبه‌ت و حکومی بڕیار بده‌ن.
وه‌زیری نه‌وتی کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که هێشتا له قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی کسم و کاری یاساییداین، وتی: هه‌ندێک کۆمپانیای ناسراومان له‌م بواره‌دا هه‌یه که ته‌نانه‌ت ناتوانن ئه‌ندام و فه‌رمانبه‌ره‌کانیان بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵ بهێڵنه‌وه.
زه‌نگه‌نه له درێژه‌دا وتی: له ئێستادا به سوودترین پیشه، به‌دواداچوونی یاسایی دژ به کۆمپانیا حکومییه‌کانه که به هۆی لاوازبوونی حکومییه‌کان له بواری یاسایی، وه‌ها پیشه‌یه‌ک قازانجی زۆری تێدایه.
وه‌زیری نه‌وت هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مڕۆ له قۆناغی پاش گه‌مارۆکانداین و کۆمپانیا بیانییه‌کان به‌نیازن که ڕوو له ئێران بکه‌ن، به‌ڵام به پێی پێویست کۆمپانیای بواری یاسامان نییه.
بێژه‌ن زه‌نگه‌نه ڕایگه‌یاند: له ئه‌ورووپا ده‌یان کۆمپانیای ناسراو و شاره‌زا له بواری یاسایی چالاکی ده‌که‌ن و به هه‌زاران پارێزه‌ر و کارناسی باڵا له چوارچێوه‌ی ئه‌واندا ئیش و کار ده‌که‌ن.
ناوبراو وتی: قۆناغی پاش گه‌مارۆکان ده‌رفه‌تێکی گونجاوی دابین کردووه تا دامه‌زراوه‌کانی بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تی که ئه‌زموونێکی باڵایان هه‌یه چالاکی و به‌شدارییان هه‌بێت.
وه‌زیری نه‌وت به ئاماژه به لاوازی به‌شی حکومی له بواری یاسایی، ڕایگه‌یاند: ئێمه پێویسته بۆ واژۆکردنی گرێبه‌سته‌کان و ڕاده‌ستکردنی گه‌ڵاڵه‌کانمان سه‌ردانی دامه‌زراوه یاساییه‌کان بکه‌ین، به‌ڵام دامه‌زراوه‌ی به ئه‌زموون له‌م بواره‌دا زۆر که‌من.
زه‌نگه‌نه ڕوونیکرده‌وه: زانستی یاسا له ئێران پێشکه‌وتنی به‌رچاوی هه‌بووه، به‌ڵام له کسم و کاری یاسایی لاوازین و دواکه‌وتووییمان هه‌یه.