سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران وێڕای لێکدانه‌وه‌ی ته‌واو بۆ ئامانجه‌کانی ئێران و ئه‌مریکا له ناوچه‌که وتی: ئێران ڕێگای سه‌ربڵێندی موسڵمانان و ئه‌مریکا ڕێگای زه‌بوونی ئه‌وانی هه‌ڵبژاردووه، هه‌ر بۆیه سه‌باره‌ت به کاروباری ناوچه‌که دانوستان له نێوان تاران و واشنتن مانایه‌کی نییه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عه‌لی لاریجانی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆیی به بۆنه‌ی شه‌هیدبوونی لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی له فه‌رمانده و به‌رپرسه باڵاکانی سوپای پاسداران ڕاگه‌یاند و وتی: ئه‌و پیاوه ئازا و بوێره که له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراق و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زایۆنیستییه‌کان و به‌ره‌ی فه‌رهه‌نگی به شانازییه‌وه به‌شداری و چالاکی هه‌بووه، کۆتا ڕۆژه‌کانی ته‌مه‌نی له پێناو خزمه‌ت گه‌یاندن به گه‌لی زوڵم لێکراوی سوریا برده سه‌ر. ڕاشیگه‌یاند: خوێنی ئه‌و شه‌هیده سه‌ربه‌رزه بێ گومان ده‌بێته هۆی به ئاکام گه‌یشتنی ئه‌و ڕێگایه‌ی که هه‌ڵیبژاردووه.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌ی له هۆڵی ئه‌نجومه‌ن وتی: له‌م ڕۆژانه‌دا ڕووداوه‌کانی ناوچه‌که پیشان ده‌ری شڵه‌ژانی ده‌روونی ئه‌وانه‌یه که هه‌ر یه‌ک هۆکاری خوڵقاندنی گۆشه‌یه‌ک له نه‌هامه‌تییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ن.
ئسرائیل هه‌موو هه‌وڵێکی له پێناو ئاڵۆزتربوونی ناوچه‌که به کار هێناوه
ناوبراو ڕایگه‌یاند: ڕژێمی زایۆنیستی له سه‌رجه‌م تواناکانی خۆی به مه‌به‌ستی لێکترازانی کۆمه‌ڵگای ئیسلامی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت، بێ ڕێزی به‌رامبه‌ر به قیبله‌ی یه‌که‌می موسڵمانان، ڕێگری له چوونی موسڵمانان بۆ ئه‌و مزگه‌وته و ئاوه‌ڵاکردنی درگاکانی به ڕوونی ناموسڵمانان، گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی موسڵمانانی فه‌ڵه‌ستینی به‌شێکن له‌و کرده‌وه نامرۆڤییانه‌ی ئیسرائیلی تاوانبار.
لاریجانی ڕوونیکرده‌وه: ئه‌وه‌ی که جێی داخه ئه‌وه‌یه که به‌رامبه‌ر به‌م هه‌موو تاوانه، ده‌نگێک له وڵاتانی ئیسلامی به‌رز نه‌بووه، ئه‌م بێده‌نگییه‌ش هاوکات له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کرده‌وه زاڵمانه، گه‌لی فه‌ڵه‌ستینی هێنایه سه‌ر خه‌ت و له ئێستادا قۆناغێکی نوێ له بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی ئه‌و گه‌له زوڵم لێکراوه به چاو ده‌بینین و ئه‌گه‌رچی له چه‌ند مانگی ڕابردوو به‌شێک له به‌ره‌ی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان باسی ئاگربه‌ست و دانوستانیان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌م ڕاپه‌ڕینه ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی فه‌ڵه‌ستینییه‌کان له به‌رامبه‌ر دوژمنێکی خوێن ڕێژ به ناوی ئیسرائیل.
سه‌رۆکی ده‌زگای یاسادانانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: هه‌نگاوه زاڵمانه‌کانی ئیسرائیل به گڵۆپی سه‌وزی وڵاته زلهێزه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت.
ناوبراو به ئاماژه به هێرشی ناجوانمێرانه‌ی ئه‌مریکییه‌کان بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شاری قندوز له ئه‌فغانستان وتی: هێرش و کوشتنی خه‌ڵکی بێ تاوانی یه‌مه‌ن له ڕێ و ڕه‌سمی زه‌ماوه‌ندێکدا له لایه‌ن فڕۆکه‌کانی عه‌ره‌بستانه‌وه، نموونه‌یه‌کی دیکه‌یه که له ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌وپه‌ڕی دڵ ڕه‌شی و شڵه‌ژاوی ده‌روونی ئه‌وان ده‌خاته‌ڕوو.
لاریجانی پرسیاری کرد: ئایا به‌م هه‌موو تاوانه‌وه ده‌توانین ناوێکی دیکه به‌ده‌ر له شه‌تیان له سه‌ر ئه‌مریکا بنێین؟
عه‌لی لاریجانی له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌ی ئاماژه‌ی به ڕووداوه تیرۆریستییه‌که‌ی تورکیا دا و وتی: له‌و ڕووداوه‌دا ده‌یان موسڵمان بوونه قوربانی که گۆشه‌یه‌کی دیکه‌ی قه‌یرانی ناوچه‌که پیشان ده‌دات و هیوادارین دۆستانمان له تورکیا له‌م ڕووداوه‌دا گرنگی زیاتر به چێرۆکی تیرۆریسته‌کانی ناوچه‌که و له ناو بردنیان بده‌ن.
ئاڵۆزترین هه‌ل و مه‌رج له ناوچه‌که له پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌م
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕوونیکرده‌وه: سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌وڵه تێکده‌رانه به ئامانجی ئه‌وه‌یه که وڵاتانی ناوچه‌که ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێکی ئه‌منی و ناوخۆیی ببنه‌وه، ڕه‌نگه له پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌م هیچ کات ئه‌م ناوچه‌یه ئه‌وه‌نده ئاڵۆزیی به خۆوه نه‌بینیبێت.
لاریجانی له درێژه‌دا وتی: پێده‌چێت نه‌خشه‌یه‌کی نوێ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داڕژابێت که ڕه‌وتی بێداری ئیسلامی له ناو ببرێت و به گۆڕانکاری له پێکهاته‌ی ناوچه‌که، سیسته‌م و به‌رنامه‌یه‌کی نوێ به سه‌ریدا بسه‌پێندرێت.
ناوبراو وتی: به‌م هۆیه‌شه‌وه ئیئتلافی دژ به تیرۆریستان له‌مڕۆدا بووه‌ته بێ ئابڕووییه‌کی سیاسی بۆ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی، به ته‌واوی ڕوون بووه‌ته‌وه که ئه‌وان له جێی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، سه‌رقاڵی یاریین له گه‌ڵ ئه‌م گرووپه‌دا.
لاریجانی له درێژه‌دا وتی: هێزه‌کانی ئیئتلاف به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا هێرشی ئاسمانی زۆریان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام کرده‌وه ئاسمانییه‌کان سنوردار و تایبه‌ت به چه‌ندین ناوچه بووه و بنکه سه‌ره‌کییه‌کانی داعشی نه‌پێکاوه و له ئێستادا که ڕووسیا به جیدی هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر تیرۆریستان چڕتر کردووه‌ته‌وه، ڕه‌خنه له مۆسکۆ ده‌گرن که ئه‌م هێرشانه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی زیاتری قه‌یرانی سوریا.
ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ده‌ره‌نجامێکی نه‌بووه
لاریجانی ڕایگه‌یاند: هه‌نگاوه‌کانی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا، کێشه‌ی تیرۆریستانی له سوریا و عێراق چاره‌سه‌ر نه‌کردووه و به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و گرووپانه‌ی به‌هێزتر کردووه. ڕاشیگه‌یاند: لاوازبوونی ئه‌وان له به‌رامبه‌ر تیرۆریستان وای کرد که داعش و گرووپه‌کانی دیکه تاوانی زۆر له دژی خه‌ڵکی بێ تاوان ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران له به‌شێکی دیکه‌ی وتاره‌که‌یدا به ئاماژه به وتاره به‌نرخه‌کانی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران که پیلانه‌کانی ئه‌مریکای له ناوچه‌که و ناوخۆی وڵات ڕوونتر کردووه‌ته‌وه، وتی: پێویسته به گرنگییه‌وه له‌و وتاره به‌نرخه بڕوانین و لێکدانه‌وه و خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی بۆ بکه‌ین. وتیشی: ستراتیژی دوژمن له ناوچه‌که که به شێوازی جۆربه‌جۆر به‌ڕێوه ده‌برێت بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی ئیسلامیی کردووه‌ته ئامانج و به‌م هۆیه‌شه‌وه، ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، دانوستانی له گه‌ڵ ئه‌مریکا به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵات ناو بردووه.
ناکۆکی ئێران و ئه‌مریکا ستراتژیکه
لاریجانی وتی: به هۆی ئه‌وه‌ی که دوو ڕه‌وتی جیاواز که یه‌کێک سه‌ربڵێندی موسڵمامانی ده‌وێت و یه‌کێک دووبه‌ره‌کی و ئاڵۆزییانی به دیاری بۆ دێنێت، هیچ خاڵێکی هاوبه‌شیان نییه، ناکۆکییه‌کانیان ستراتژیکه، ڕه‌نگه له قۆناغێکدا ئامانجی بچووکیان به پێی هه‌ل و مه‌رجی تاکتیکی هه‌بێت.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕوونیکرده‌وه: دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به وزه‌ی ناوه‌کی له‌م وێنه‌یه نه‌بوو، ئێران به‌و پێگه باڵایه گه‌یشتووه که خاوه‌نی ته‌کنۆلۆژیایه و به پشتیوانی گه‌ل پاشه‌کشه‌ش ناکات و لایه‌نی به‌رامبه‌ر به هه‌موو گوشار و گه‌مارۆکانه‌وه له ده‌رنجامدا به‌و خاڵه گه‌یشت که له گه‌ڵ تاران دانوستان بکات و ئه‌مه‌ش پێویستی ئه‌وان پیشان ده‌دات.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ماوه‌ی سێ ساڵ دانوستانه‌کان به‌رده‌وامییان هه‌بوو که به پێی وته‌کانی ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی، له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه‌کان، ئه‌مریکییه‌کان به شێوازی جۆربه‌جۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا دژ به به‌رژه‌وندی گه‌ل و حکومه‌تی ئێران به ئامانجه‌کانی خۆیان بگه‌ن، به‌ڵام به گشتی به پێی ڕێنماییه‌کانی ڕێبه‌ری و هۆشیاری وه‌فدی دانوستانکار ده‌سکه‌وتێکی وه‌هایان نه‌بوو.
سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانی ئێران وتی: له بواری ستراتژیک ئه‌مریکا و ئیسرائیل له ڕه‌وتی دانوستانه‌کانی ناوه‌کی له به‌رامبه‌ر ئێران زیانیان پێ گه‌یشتووه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ئیسرائیل ڕێگای زۆری گرته به‌ر که ڕێگری له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی بکات و به وته‌ی سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سرووڵا ئه‌مینداری گشتی حیزبووڵای لۆبنان له‌و کاره‌یدا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو. ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ده‌رفه‌تی زۆر بۆ ئێران دابین ده‌کات و ئاسه‌واره‌که‌شی به‌م زووانه ڕوون ده‌بێته‌وه.
ناوبراو وتی: ناکرێت دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به وزه‌ی ناوه‌کی له گه‌ڵ دانوستان سه‌باره‌ت به پرسی ناوچه‌که به‌راورد بکرێت.