له ڕۆژی نیشتمانی ستانداردی ئێران، ڕێ و ڕه‌سمی ڕێزلێنان له چه‌ندین یه‌که‌ی وه‌به‌رهێنه‌ری نموونه له سه‌ر ئاستی پارێزگای کرماشان به‌ڕیوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی له‌و ڕێ و ڕه‌سمه‌دا که له هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ستاندارد و توێژینه‌وه‌کانی پیشه‌سازی کرماشان به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان به‌خشرا به هه‌ر یه‌ک له شه‌هریار گه‌ڕاوه‌ندی کارگێڕی گشتی کۆمپانیای پیشه‌سازی چیمه‌نتۆی غه‌رب، ئه‌حمه‌د ڕه‌زا ئه‌شته‌ری له کۆمپانیای پترۆکیمیای کرماشان، سه‌ید عه‌بدووڵا موزه‌فه‌ر له کۆمپانیای ڕۆژین تاک و جه‌هانبه‌خش شوکری کارگێڕی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی جیهان پۆلای غه‌رب.
هوشه‌نگ دامیان کارگێڕی گشتی کۆمپانیای شیره‌مه‌نی بێستوون، سالار فه‌خری له کۆمپانیای کێبڵی باخته‌ر، شه‌هاب عه‌باسی له کۆمپانیای کۆنکرێتی بونیاد، بێهرۆز چارهجۆ له کۆمپانیای کۆنکرێتی فه‌رامان غه‌رب، حوسێن گوڵ محه‌ممه‌دی له کۆمپانیای ئاردی گوڵه گه‌نم و سه‌عید فهرزادنیا له کۆمپانیای تایه‌ی کورد له ڕیزی ئه‌و که‌سانه‌دا بوون که له درێژه‌ی ئه‌و ڕێ و ڕه‌سمه‌دا خه‌ڵاتی ڕیزلێنانیان پێ به‌خشرا.
کۆمپانیای ئیساری کرماشان، کاشی کاژه، مانیزان و چینی کورد له ڕیزی ئه‌و کۆمپانیانه‌دا بوون که ڕێز له کار و چالاکییه‌کانیان گیرا.
هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی سوپای نه‌بی ئه‌کره‌می پاررێزگای کرماشان به‌خشرا به مه‌حمود ڕه‌زا نیازی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ستاندارد و توێژینه‌وه‌کانی پیشه‌سازی کرماشان.