هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر بنکه و مۆڵگه‌کانی تیرۆریستان له سوریا وێڕای ئه‌وه‌ی که بووه‌ته هۆی تووڕه‌یی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا، هاوکات ئه‌م پرسیاره‌شی هێناوه‌ته ئاراوه که ئامانجی مۆسکۆ له‌م هه‌نگاوه چییه؟
ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ پاش چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا و باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له په‌راوێزی حه‌فتایه‌مین دانیشتنی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕووسیا هه‌واڵی ده‌سپێکردنی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی له سوریا ڕایگه‌یاند. به پێی هه‌واڵه‌کانی ڕاگه‌ێندراو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌وه، مۆسکۆ به ده‌ر له جێگیر کردنی 36 فرۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر له بنکه‌ی سه‌ربازی لازقییه، که‌ره‌سته و چه‌کی قورسی پێشکه‌وتووی دیکه‌ی ڕه‌وانه‌ی سوریا کردووه تا له به‌رامبه‌ر تیرۆریستانی داعش به کاری بێنن.
بێ گومان کرملێن پێش له ده‌سپێکی هێرشه ئاسمانییه‌کانی له سوریا له گه‌ڵ کۆشکی سپی وتووێژ و دانوستانی هه‌بووه. له‌م وتاره‌دا سه‌ره‌تا ئاماژه به وتاری سه‌رۆک کۆماره‌کانی ڕووسیا و ئه‌مریکا له کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌درێت و پاشان ئامانج و شوێنهاته‌کانی کرده‌وه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا له سوریا تاوتوێ ده‌کرێت.
سوریا، خاڵی هاوبه‌شی وتووێژه‌کانی کۆڕی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
پوتین و ئۆباما له په‌راوێزی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێکه‌وه وت‌ووێژیان کرد، وتووێژێک که به پێی وته‌ی سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌کان، سوریا و به‌شداری سه‌ربازی ڕووسیا له‌و وڵاته ته‌وه‌ری سه‌ره‌کیی بووه.
کۆشکی سپی که تا چه‌ندین مانگی ڕابردوو پێداگریی له سه‌ر ڕووخاندنی حکومه‌تی ئه‌سه‌د و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی سه‌ر به ڕۆژئاوا ده‌کرد، له ئێستادا تا ڕاده‌یه‌ک پاشه‌کشه‌ی له‌م هه‌ڵوێسته‌ی خۆیدا کردووه و به چه‌شنێک پێشوازی له هاوکارییه‌کانی ئێران و ڕووسیا له سوریا ده‌کات و گڵۆپی سه‌وزی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و به‌ره‌ی نوسره هه‌ڵکردووه، به‌ڵام نابێت ئه‌وه له بیر بکرێت که ئه‌م گڵۆپه سه‌وزه به مانای له‌ناوبردنی نه‌یارانی به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ن ڕووسیاوه نییه، ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی که ئه‌مریکییه‌کان به‌رده‌وام له گه‌ڵیدا ڕووبه‌ڕوون.
پوتین له میانه‌ی وتاره‌که‌یدا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕوونیکرده‌وه که به‌شار ئه‌سه‌د هێڵی سووری ڕووسیایه، ناوبراو هاوکاری نه‌کردنی سوریای به هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ناو برد. ئۆباما سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوریای به قه‌یرانێکی گه‌وره‌تر له‌و وڵاته ناوبرد و جه‌ختی له سه‌ر هاوکاری نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و گرووپه‌کانی دیکه کرد، ئه‌گه‌رچی که ئۆباما به پێچه‌وانه‌ی پوتین، سه‌رۆک کۆماری سوریای به ئه‌نجامدانی تاوانی دژه مرۆڤی تۆمه‌تبار کرد. له‌م نێوه‌نده‌دا له نێوان ڕووسیا و ئه‌مریکا خاڵی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د یان قۆناغی پاش ڕووخانی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له ئارادا نییه، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی چالاکییه هاوبه‌شه‌کانیان ده‌بێت. کۆشکی سپی ده‌زانێت که به ته‌نیایی ناتوانێت داعش و به‌ره‌ی نوسره له ناو به‌رێت، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کۆشکی کرملێن له‌وه ده‌گه‌ڕێت به‌م بیانووه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له سوریا بکات.
ئامانجی ستراتژیکی ڕووسیا له هێرشه ئاسمانییه‌کانی سوریا
پاش کۆنتڕۆڵ کردنی شاری ئه‌دلیب له لایه‌ن هێزه نه‌یاره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د، بنکه‌ی سه‌ربازی ڕووسیا له ته‌رتووس هه‌ڕه‌شه‌ی جیدی له سه‌ر بوو. به‌م هۆیه‌وه ڕۆژی 8ی ڕهبهری ئه‌مساڵ، سه‌رۆک کۆمار پوتین داوای له پارله‌مانی ئه‌و وڵاته کرد موڵه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا ده‌ربکات. هه‌نگاوێک ئه‌گه‌رچی به وته‌ی پسکۆف وته‌بێژی کۆشکی کرملێن له سه‌ر داواکاری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریا بووه که داوای یارمه‌تی سه‌ربازی له مۆسکۆ کردووه. به پێی ئه‌و داواکارییه‌ش، پارله‌مانی ڕووسیا موڵه‌تی هێرشی سه‌ربازیی له سوریا ده‌کرد، به‌ڵام به ته‌نیا هێرشه ئاسمانییه‌کانی له خۆ ده‌گرت.
ڕووسیا که له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو به هۆی قه‌یرانی ئۆکرانیا و گه‌مارۆکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا کێشه‌ی ئابوری زۆری به‌رکه‌وتووه، به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات پێگه‌ی خۆی له وڵاتانی نزیک بپارێزێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تێچووی سه‌ربازی زۆری بوێت یان مۆسکۆ به ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی دیکه‌ش تۆمه‌تبار بکرێت. ئه‌گه‌رچی تۆمه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا له کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکه وه‌ک ئۆکرانیا و سوریا به‌رده‌وام له لایه‌ن کۆشکی کرملێنهوه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه.
کاردانه‌وه‌کانی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا
پاش هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا له سوریا، هه‌ندێک له شرۆڤه‌کارانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دان که سیاسه‌تی ئه‌مریکا، ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانه‌کانیان له ناوچه‌که وه‌ک تورکیا و عه‌ره‌بستان بۆ دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی میانڕۆ له سوریا تووشی شکست بووه‌ته‌وه، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه هێرشه‌کانی ڕووسیا کاردانه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ری لێ که‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌شتۆن کارتر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به هێرشه‌کانی ڕووسیا، سیاسه‌ته‌کانی ڕووسیای له ناوچه‌که به شکست خواردوو پێناسه کرد. ناوبراو وتی: ڕووسیا سه‌رجه‌م گرووپه نه‌یاره‌کانی ئه‌سه‌دی کردووه‌ته ئامانج، ته‌نانه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ش که به پێی تێڕوانینی واشنتن، پێویسته له قۆناغی حکومه‌تی ڕاگوزه‌ر به‌شداری بکه‌ن.
له ئێستادا ئه‌گه‌ر ڕووسیا خوازیاری ئه‌وه‌ی نه‌بێت که پابه‌ندی ڕێکه‌وتنه‌کانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن بێت و ئامانجی زیاتر له داعش و به‌ره‌ی نوسره‌ی هه‌بێت، گرێ کوێره‌یه‌کی دیکه له په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی و وڵاتانی جیهان ده‌خوڵقێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شداری سه‌ربازی خۆی له سوریا به شێوازێکی باش به‌ڕێوه ببات، ڕه‌نگه له دۆسیه‌ی ئۆکرانیا له گه‌ڵ لایه‌نی ڕۆژئاوا بگاته ده‌ره‌نجامێکی باشتر.
سیناریۆی هاوکاری ڕووسیا و ئه‌مریکا له سوریا
ڕووسیا له ساڵی 2013 تا ئێستا به هۆی چه‌ندین دۆسیه‌ی وه‌ک ئسنۆدن، سوریا و ئۆکرانیا و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له گه‌ڵ ئه‌مریکا له بواری په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تیدا کێشه‌ی زۆری هه‌یه، له لایه‌کی دیکه‌وه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له به‌هاری عه‌ره‌بی چه‌ندان سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو، هه‌ر بۆیه ده‌یه‌وێت پێگه‌ی ڕابردووی خۆی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌ر له نوێ بگه‌ڕێنێته‌وه و چیدی هه‌ڵه‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی له لیبیا ڕووی دا دووپات نه‌بێته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه به‌شداری سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا په‌یوندی ڕاسته‌وخۆی له گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئۆکرانیا هه‌یه. ڕووسیا وا پیشان ده‌دات که قه‌یرانی ئۆکرانیا ڕێگر نییه له‌وه‌ی که له ناوچه‌کانی دیکه هێزی خۆیان پیشان بده‌ن و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه سوریا وه‌ک کارتیکی گوشار به کار دێنن تا له لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئیمتیازی پێویست وه‌ربگرن.
به‌ڵام ڕووسیا به باشی له‌وه تێده‌گات که سوریا جیاوازی زۆری له گه‌ڵ ئۆکرانیا هه‌یه، ڕووسیا له ئۆکرانیا به مه‌به‌ستی پاراستنی بنکه‌ی سه‌ربازی خۆی کرێمه‌ی کۆنتڕۆڵ کرد، به‌ڵام له سوریا ناتوانێت ته‌رتووس داگیر بکات یان به ته‌نیا بیر له کۆنتڕرۆڵ کردنی ئه‌م شاره بکاته‌وه. ئاماده‌بوونی ڕووسیا له سوریا پێویستی به هاوکاری لایه‌نی به‌رامبه‌ر هه‌یه تا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ر دوولا مسۆگه‌ر ببێت و پوتین به‌م هیوایه فڕۆکه‌کانی له ئاسمانی سوریا جوڵه پێکردووه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ری مێهر
وه‌رگێڕان: جام کوردی