سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن به نیازه سه‌ردانی تاران بکات.
به پێی هه‌واڵی جام کوردی، ڕۆژنامه‌ی ژاپۆن تایمز ڕایگه‌یاند: شێنزۆ ئابه یه‌که‌م سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه که پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به ئامانجی پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کان له گه‌ڵ ئێران سه‌ردانی تاران ده‌کات.
ڕۆژنامه‌که هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: ئابه به‌هیوایه که سه‌ردانه‌که تا کۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت و هاوکات له گه‌ڵ هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان ببێته هۆی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کان له گه‌ڵ ئێران.
بڕیاره ورده‌کاری تایبه‌ت به‌م سه‌ردانه پاش په‌سه‌ندکردنی بودجه‌ی 2016ی ژاپۆن و تاوتوێ کردنی ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ئاشکرا بکرێت.
به پێی به‌رنامه‌کانی، فومیۆ کیشیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ژاپۆن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌ردانی تاران ده‌کات و به ده‌ر له کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێرانی، ڕه‌نگه ڕێکه‌وتننامه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌ش واژۆ بکات.
ڕۆژنامه‌ی ژاپۆن تایمز ڕایگه‌یاند: پێده‌چێت کیشیدا له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ تاران ئاماده‌کاری بۆ سه‌ردانه‌که‌ی شێنزۆ ئابه سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن بکات.
ژاپۆن تایمز له درێژه‌دا ڕایگه‌یاندووه: ئێران ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه سرووشتییه‌کان و له بواری یه‌ده‌کی نه‌وت و گاز له ڕیزی گه‌وره‌ترین وڵاتانی جیهاندایه و به‌م هۆیه‌شه‌وه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆ و سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان له بواری سه‌رمایه‌گوزاریدا دگه‌ڕێنه‌وه ئێران.
تاران و تۆکیۆ په‌یوه‌ندی نزیکیان له گه‌ڵ یه‌کدی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، شێنزۆ ئابه یه‌که‌م سه‌رۆک وه‌زیرانی ژاپۆن ده‌بێت که پاش سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی سه‌ردانی تاران ده‌کات. دوایین جار، تاکئۆ فوکودا سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌و کاته‌ی ژاپۆن له ساڵی 1978 سه‌ردانی ئێرانی کردبوو.